سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی كۆریای باشوور له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور و میكانیزمه‌كانی په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرا به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ر دوولای دۆستدا بێت و له‌م رووه‌وه باڵیۆزی كۆریای باشوور په‌یامی دۆستایه‌تی گه‌لی وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و سوپاسی به‌رێزیانی كرد كه هه‌میشه هاریكار بووه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان .
سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزی به‌رزنرخاند له پێناو به هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و هه‌روا سوپاسی گه‌لی كۆریای باشووری كرد بۆ دۆستایه‌تی و هاریكارییه‌كانی بۆ گه‌لی كوردستان و رایگه‌یاند كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به چاوێكی رێزه‌وه سه‌یری گه‌لی كۆریای باشوور ده‌كه‌ن .
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌ریه‌كی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و له‌م رووه‌وه‌ش باڵیۆزی كۆریای باشوور ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌رز نرخاند كه حكومه‌تی ئێستای عیراق لێ كه‌وته‌وه و رایگه‌یاند كه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان چاویان له سه‌رۆك بارزانی یه بۆ رزگاركردنی عیراق له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستای و دووپاتیشیكرده‌وه كه به حیكمه‌ت و ئه‌زموونی سه‌رۆك بارزانی توانرا پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان له عیراقی فیدراڵ‌دا دروست بكرێ.
