هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) و (ی.ن.ك) كۆبوونه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه
له ته‌وه‌رى یه‌كه‌مدا: جه‌خت له هاوكارى و پشتیوانى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه له هه‌نگاوه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌و به‌لێنه‌كانى كه به خه‌ڵكى كوردستان دراوه له چوار چێوه‌ى به‌رنامه‌ى لیستى كوردستانى و پرۆژه‌و پێشنیارى دلسۆزانى گه‌له‌كه‌مان بۆ باشتركردنى ژیانى هاوڵاتیان له رووى سیاسى و ئابوورى كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌وه .
ته‌وه‌رى دووه‌م : باس له رێزبه‌ندى ئه‌وله‌ویاتى ئێستاى به‌رنامه‌و پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى كه گونجاوبن له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كان له بواره جیاجیاكانى ژیانى كۆمه‌ڵگاى كوردستانى و له‌گه‌ڵ له‌به‌ر چاو گرتنى هه‌ل و مه‌رجى كوردستان و دروستكردنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى له كاره خزمه‌تگوزارى وچاكسازیهكان .
ته‌وه‌رى سێیه‌م : په‌ره پێدانى په‌یوه‌ندى هه‌ردوو حزب له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانى به‌شدار له پرۆسه‌ى سیاسى چ ئه‌وانه‌ى به‌شدار له حكه‌مه‌ت و چ ئه‌وانه‌ى به‌شدار نابن و په‌یوه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان وه‌كو حكومه‌ت بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان تێكه‌ڵاو نه‌كرێت له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندى نێوان حزبه‌كان و كێشه سیاسیه‌كان .
ته‌وه‌رى چواره‌م : هه‌وڵ بدرێت كابینه‌ى 7 كابینه‌یه‌كى بنكه فراوان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و پارێزه‌رى هاوسه‌نگى نێوان لایه‌نه‌كان بێت و بۆ ئه‌مه‌ش دواى كاره یاساییه‌كانى كه پێویسته بكرێت هه‌وڵى جدى بۆ په‌یوه‌ندى كردن و پرس كردن به گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان بكرێت.
ئه‌مه‌و ئه‌م كۆبوونه‌وانه درێژه‌ى ده‌بێت
7/2/2012
ى.ن.ك - پ.د.ك
