عیماد ئه‌حمه‌د: پێشنیازی یه‌کێتیی بووه كە وەزارەتەكان یەیكیان نەگرتۆتەوە
عیماد ئه‌حمه‌د له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئا‌وێنه‌دا که له ژماره‌ی ٣١٢ رۆژی سێ‌شه‌ممه‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: \"له‌ر ڕاستیدا یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و چوار وه‌زاره‌ته پێشنیازی یه‌کێتیی نیشتیمانی بوو له کابینه‌ی پێنجه‌مدا و وا داندرا که زه‌مینه‌ی بۆ خۆش بکریت، به‌ڵام ئه‌وه نه‌کرا. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌وه یه‌کیان گرته‌وه، به‌ڵام له ژێره‌وه وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و تا ئێستاش موبه‌ریراتی نامه‌نتیقی بۆ یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی ده‌دۆزنه‌وه. له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا هه‌وڵی بۆ ده‌دین، چونکه ته‌نها ئیداره‌ی پێویسته و هیچی‌تر.\"" له ده‌ستاوده‌ستکردنی ئه‌مجاره‌ی پۆسته‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا، له لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه‌وه کۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم، عیماد ئه‌حمه‌د وه‌ک جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت و ئه‌رسه‌لان باییز وه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مان دیاری‌کراون. عیماد ئەحمەد سەیفور، 1955 لە خانەقین لە دایك بووە. دەرچووی پەیمانگای تەكنەلۆژیای بەغدایە ساڵی 1979 – 1980. ساڵی 1993 بووەتە ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی و لە 1994 بووەتە ئەندامی یەدەكی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە. ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بووە. سێ جار بووەتە وەزیر و، وەزیری وەزارەتەكانی (تەندروستی – پیشەسازی – ئاوەدانكردنەوە ) بووە. دوو جار جێگری سەرۆكی حكوومەت بووە لە ئیدارەی سلێمانی و كابینەی پێنج‌دا.
-PNA"
