سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سیناتۆری ئیتاڵی سێرجیۆ دی گریگۆلیۆ و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 6/2/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له سیناتۆر سێرجیۆ دی گریگۆلیۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ناتۆ له ئه‌نجومه‌نی سێناتی ئیتاڵیا و شاندێكی یاوه‌ری.
له دیدارێكدا ، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه ئیتاڵییه‌كان و ئه‌و چالاكیانه‌ی كه ئه‌و دامه‌زراوانه به نیازن له هه‌رێم جێبه‌جێی بكه‌ن بۆ پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكران.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ره‌وشی ئه‌مرۆی عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتی كرا و له‌م باره‌وه هه‌ر دوولا تێروانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و دوو مه‌سه‌له‌یه ئاڵوگۆڕكرد.
