نێچیرڤان بارزانی، سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كرد
جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به هاوڕێیه‌تیی شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی، له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان كرد و له‌لایه‌ن رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه، شێخ سه‌دیق عه‌بدولعه‌زیز و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه پێشوازیی لێ كرا.
ئه‌م سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، كه ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی ئێستای عێراقیان تێدا خراوه‌ته ڕوو، دوای ئه‌وه دێت كه له لایه‌ن پارتیی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت (كابینه‌ی حه‌وته‌م) دیاریی كراوه. به‌پێی لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیش ڕه‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی، به فه‌رمی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حه‌وته‌م ڕابسپێردرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، به‌رده‌وام بووه له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ندین حیزب و لایه‌ن كۆ بووه‌ته‌وه.
هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی) وه‌ك له ڕاگه‌یه‌ندراویاندا بلاِویان كردووه‌ته‌وه، به‌شداریكردنیان له حكوومه‌تی داهاتوو ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه. بهلاَم مه‌رجی پشتیوانیكردنیان لێی به‌هه‌ندگرتنی شه‌ش پاكێجهكهیانه كه پارساڵ به مه‌به‌ستی چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا ڕایانگه‌یاندبوو.
