ئەنجام و کۆتایی کۆنفراسی لیژنەکانی کۆمیتەی سوید

ئەنجام و کۆتایی کۆنفراسی لیژنەکانی کۆمیتەی سوید

بە دروشمەکانی بەرەوە سەرکەوتنی تر و پتەوکردنی ڕێزەکانیان و گیانی شۆڕشگێڕانەو تەوژمێکی تر بە خەباتی پڕ شکۆی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستان، داکۆکی کردن لە مافە ڕەواکانیان و شەفافیەت و دژایەتی گەندەڵی و نوێبوونەوە و بە خۆداچوونەوە.... بۆ هەڵبژاردن و دیاریکردنی دەستەیەکی نوێ بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی باڵاو بە ئاگاداری لقی هەندەران.
کۆمیتەی سویدی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان هەستا بە کۆنفراسی لیژنەی سارەکانی سوید.
بۆ دیاریکردنی کات و ڕێ و شوێنی گونجاو... لەگەڵ کەمی کات و ساردی وەرز و فراوانی ووڵات و دووری شارەکان و نەبوونی هیچ ئیمکانیەتێکی ماددی کە ئەمانە هەمووی ڕێگر بوون بۆ پەکخستنی پرۆسەکە، بەشی زۆری ئەندامان لە سوید بە گیانێکی پێشمەرگانە و هەست کردنی بەرپرسیاریەتی بەشداری یەکی بەرچاویان هەبوو لە هەموو شارەکان و هەموو لیژنەکان.
سەرەتای کۆنفراس بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان، پاشان بەخێر هاتنی ئامادەبووان و خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنە لە لایەن بەرپرس و کارگێڕانی لیژنەکانەوە، دەرگای پرسیارو ڕەخنەو پێشنیار واڵا کراو زۆربەیان لە لایەن بەرپرس و کارگێڕانی کۆمیتەوە وەڵام درانەوە و ڕێ و شوێنی گونجاویان بۆ دانرا. بڕیاریش درا کە بەشێک لە ڕەخنە و پێسنیارەکان لە کۆنفراسی کۆمیتە بە ئاگاداری بە ئاگاداری بەرپرسی لق کاک سەلاح بخرێتە ڕوو تا لە بەڕێزیان وەڵامەکان وەربگرین.
لە کۆتایی کۆنفراسی هەموو لیژنەکانیشدا لە کەشێکی دیموکراسی و ئازادا پرۆسەی خۆ کاندید کردن بەڕێوە چوو بۆ دیاریکردنی بەرپرس و کارگێڕانی لیژنە و بەشداری لە کۆنفراسی کۆمیتە.
وە بڕیاریش درا کەهەموو لیژنەکان پاشان خۆیان لە کۆبوونەوەیەکدا بەرپرسی لیژنە هەڵ بژێرن.
ئەمڕۆ 2012.2.4 لە کۆنفراسی لیژنەی ڤێستەرۆس کۆتایی بە کۆنفراسی لیژنەکانی کۆمیتەی سویدی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان هات.
ئەم پێشمەرگانە بۆ لیژنەی شارەکان هەڵ بژێران و دەست نیشان کران
یەکەم. لیژنەی ستۆکهۆڵم:
1. ڕێبوار سەلام
2. حاکم سەمەد
3. بەختیار شێخۆ
مستەفا قادر و بەختیار عەبدولڕەحمان یەدەک
دووەم. لیژنەی ئۆپساڵا:
1.ئامانج حەسەن
2.محەمەد جیهاد
3. خەسرەوە مستەفا
ئەدیبە سەعید یەدەک
سێیەم. لیژنەی ئسکلستۆنا:
1. خەبات قادر کاکە ڕەش
2. دکتۆر ئاسۆ
3. سەعید ئەلیاس شاپۆ
چوارەم. لیژنەی ئوێرەبرۆ:
1. سالار فەرەج
2. هێمن حەسەن
3. حەمە بچکۆل
هیوا حەسەن یەدەک
پێنجەم. لیژنەی یۆتەبۆری:
1. باڵامبۆ حەمە بۆر
2. ئاسۆ حاجی ڕەحیم
3، بەهجەت ڕەشید
شەشەم. لیژنەی مالموێ:
1.هیوا قادر
2.سەردار خدر
3. ئەحمەد حەوێز
نەوزاد محەمەد نوری یەدەک
حەوتەم.لیژنەی ڤێستەرۆس:
1.سەردارە سوور
2. وەستا سەلام
3. محەمەد خالید
جەلال مەلا مستەفا
بەرپرسی کۆمیتەی سوید
2012.2.5
Top