مه‌حمود عوسمان: ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ده‌ستووری هه‌رێم ده‌كه‌ن، خۆیان به‌دۆستی كورد ده‌زانن
ماوه‌یه‌كه عه‌ره‌بیی سوننه به ته‌واوی كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و پێیانوایه كورد به‌م ده‌ستووره ده‌یه‌وێت سنووری خۆی جودا بكاته‌وه و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردی رابگه‌یه‌نێت.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌حمود عوسمان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گووتی: ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌شێكن له‌و لیسته‌ی خۆی به‌دۆستی كورد ده‌زانێ و سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان، ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌موو رۆژێك له هه‌ولێره و ئێستاش هه‌ولێر پشتیوانی له تاریق هاشمی ده‌كا و باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین و له‌لای خۆمان دامانناوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پشتیوانی له ساڵح موتله‌گ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی بكه‌ین، كه‌چی عێراقییه ئه‌مه‌ش ده‌كات، بۆیه پێویسته لێره‌دا عێراقییه به‌روونی به‌رپرسیارێتی خۆی ده‌ربڕێت.
گووتیشی: به‌داخه‌وه ئه‌وان دژی هه‌موو مافێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردن و هیچ شتێكمان نه‌بینیوه دژی نه‌بن، زۆر جاریش دژن و نه‌یانبیوه و نه‌شیانخوێندۆته‌وه، چونكه به‌پێی ده‌ستووری عێراق، هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی ده‌ستووری هه‌بێت، به‌مه‌رجێك به‌نده‌كانی دژ به‌ده‌ستووریی عێراقی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر دژیشی بێت ئه‌وا ته‌نیا دادگای باڵای فیدراڵی بۆی هه‌یه بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری له‌سه‌ر دژایه‌تی یاخود نه‌گونجانی هه‌ر یه‌كێك بڕگه‌كاندا، ئه‌وا بڕگه‌كه لاده‌برێت.
عوسمان ده‌ڵێ: هه‌رچه‌نده ده‌ستووری هه‌رێم ره‌نگه بگه‌ڕێندرێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌م نوێنه‌ره كورده پێیوایه عه‌ره‌به‌كان كێشه‌یان له‌سه‌ر ناوچه‌و سنووری جوگرافیای هه‌رێمی كوردستانه، له كاتێكدا له ده‌ستووری هه‌رێمدا ئاماژه‌شدراوه به‌وه‌ی كه به‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق سنووری هه‌رێم دیار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان دژی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده‌یه‌شن و ده‌یانه‌وێت ناوچه دابڕیندراوه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان\" هه‌ڵبه‌ت گه‌ر به‌ده‌ستیان بێت، ئه‌وه‌ی هه‌شه نایهێڵن، به‌ڵام چی بكه‌ن له 1991 ـه‌وه هه‌یه و وه‌ك ئه‌وه‌یه به‌ملیاندا هاتبێت.
ده‌شڵێت: گه‌ر لێی ورد بینه‌وه، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ده‌ستووری هه‌رێم ده‌كه‌ن، دژایه‌تی ده‌ستووری عێراقیشیان كرد‌و كاتی خۆی ده‌نگیان پێی نه‌دا."
