پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێم بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ)
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم الله الرحمن الرحيم
(( لقد كان لكم في رسول الله اسوة حسنة لمن كان يرجو الله و اليوم الآخر))
/صدق اللة العظيم/
به بۆنه‌ی رۆژی له دایكبوونی فه‌خری كائینات پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان حه‌زره‌تی محه‌مه‌د ئه‌لمسته‌فا (درود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) كه به په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی توانی یه‌كسانی و وه‌ك یه‌كی له نێوان مرۆڤه‌كان و خۆشه‌ویستی و هاریكاریی نێوان نه‌ته‌وه و گه‌لان له‌سه‌ر پره‌نسیپی دادپه‌روه‌ری و لێبۆرده‌یی بچه‌سپێنێ ، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و عێراق و كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
له خوای گه‌وره داواكارم كه ئه‌م بۆنه پیرۆزه بكاته وێستگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك بۆ سه‌ر راسته‌رێی په‌یامی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره له پێناو بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ق و برایه‌تی و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه ژیان .
ئومێده‌واریشم ئه‌و رۆژه پیرۆزه بۆ خه‌ڵكی كوردستان به خۆشی و خێری زیاتر بگه‌ڕێته‌وه كه له پێناوی ئازادی ولابردنی ئه‌و زوڵمه مێژووییه‌ی كه خرابووه سه‌ری سه‌ختی و دژوارییه‌كی زۆری چه‌شتووه و به دڵێكی پڕ له بروا بڕوانێته ئاسۆی ئاینده‌یه‌كی رۆشن.
جارێكی دیكه شكۆدار بێت رۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان و داواش له هه‌موو دام‌و ده‌زگاكانی هه‌رێم و سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان ده‌كه‌م كه ئه‌م یاده پیرۆزه به به‌رزی رابگرن و ئاهه‌نگی شیاوی بۆ بگێرن و به هه‌موو لایه‌كیشه‌وه كار بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و چه‌سپاندنی ئه‌زموونی دیموكراسی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی زیاتر بكه‌ین.
والسلام عليكم و رحمة اللة وبركاته
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1433ی كۆچی
4ی شوباتی 2012ی زایینی
