لە شاری عامودا گروپی (په‌ یه‌ ده‌) پەلاماری خۆپشاندەرانی كوردیان داوە

لە شاری عامودا گروپی (په‌ یه‌ ده‌) پەلاماری خۆپشاندەرانی كوردیان داوە
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاری عه‌فرین به‌ ئاژانسه‌كانی راگه‌یاند، دوێنێ رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 3ی شوبات له‌كاتێكدا كوردانی شاری عه‌فرین له‌ دژی زوڵم و سته‌م و بۆ پشتگیریكردن له‌ راپه‌رِینی گه‌لانی سوریا و ده‌ربرِینی هه‌ڵوێست و راگه‌یاندنی داوا ره‌واكانیان خۆپیشاندانیان كردبوو، له‌ چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌وه‌ به‌ دنه‌دان و هاندانی (په‌ یه‌ ده‌) لایه‌نگرانی ئه‌م گروپه‌، له‌ جیاتی شه‌بیحه‌ و چه‌كدارانی رژێمه‌كه‌ی سووریا، په‌لاماری كوردانی عه‌فرینیان داو، جگه‌ له‌ ئازاردانی زۆری جه‌ماوه‌ره‌كه‌، پێنج كه‌سیشیان به‌ خه‌ستی بریندار كردن.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ له‌زاری خه‌ڵكی نارِازی عه‌فرین رایگه‌یاند، ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ دووربوو له‌ هه‌موو به‌هایه‌كی كوردایه‌تی و ره‌وشتی ئازادیخوازانه‌ و خزمه‌تێكی خۆرِایی بوو (په‌ یه‌ ده‌) پێشكه‌شی رژێمی كرد و بووه‌ مایه‌ی رق لێبوونه‌وه‌ی كوردانی سوریا و بكه‌رانی كه‌وتنه‌ به‌ر نه‌عله‌تی هه‌موو ئازادیخوازانی كورد.

شایانی باسه‌ ئه‌م گروپه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ بیانووی نادروست به‌شداری كۆنگره‌ی كوردانی سوریای نه‌كرد له‌ هه‌ولێر و، له‌وه‌ته‌ی شۆرِشی گه‌لانی سوریا به‌رپابووه‌، هه‌وڵی جۆراوجۆری داوه‌ بۆ رێگرتن له‌ یه‌كرِیزیی كورد له‌ سووریا و ره‌فتاری ئه‌مجاره‌شیان له‌ په‌لاماردانی كوردانی عه‌فریندا ده‌چێته‌ هه‌مان خانه‌وه‌ و ئه‌و نیازه‌ ناپاكه‌یان دووپات ده‌كاته‌وه‌.
Top