دەستەی حەج وعومرەی عێراقی ٢٠٠حاجی بۆ کەرکوک زیاد دەکات

دەستەی حەج وعومرەی عێراقی ٢٠٠حاجی بۆ کەرکوک زیاد دەکات
حەسەن تۆرھان سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند:دەستەی حەج وعومرەی عێراقی بڕیاری دا بۆ وەرزی حەجی ساڵی2012حاجی بۆشاری کەرکوک زیادی بکات .

حەسەن تۆرھان سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەئاژانسی پەیامنێری راگەیاند : داوایان لەدەستەی حەج وعومرەی عێراقی کردوە ،ژمارەی حاجیانی کەرکوک زیاد بکرێت ,چونکە پار ساڵ ژمارەکە کەم بوو, بەڵام دەستەکە بڕیاری دا لەوەرزی حەجی ٢٠١٢دا ٢٠٠حاجی بۆ کەرکوک زیاد بکات.

تۆرھان گوتیشی: لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە ساڵانە ژمارەی حاجیانی کەرکوک ،ناگاتە رێژەی دانشتوانی شارەکە, بۆیە چەندین جار داوامان لەوەزارەتی پلاندانان و دەستەی حەج وعومرە ژمارەکە زیاد بەڵام تائێستا بەفەرمی ئەو کارەیان نەکردوە , تەنیا بۆ ئەمساڵ ئەو ٢٠٠ کەسەیان بۆ زیاد کردوین.
Top