سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی قبوڵكرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی قبوڵكرد
ئه‌مرۆ به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره‌ 32ی ساڵی 2012 ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی قبوڵكرد .

ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌رمانه‌ هه‌رێمیه‌كه‌یه‌ :
به‌پێی مادده‌ی ده‌یه‌م له‌سه‌ر چوارده‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره‌( 1 ) ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو بڕیارماندا به‌:
1-قبوڵكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق . 2-ڕاسپاردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌به‌رده‌وامبوون له‌ جێ به‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی تاوه‌كو وه‌زاره‌تێكی نوێ‌ پێك ده‌هێنرێت .
3-ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت .

مسعودبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر 2/2/2012
Top