كۆریای باشوور چه‌ندین پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی پێشكه‌ش به كوردستان ده‌كات
وو چان چانگ هه‌وڵ و كۆششه‌كانى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى بهرزنرخاندو، سوپاس و پێزانینى خۆی بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده دووپاتكرده‌وه بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی له سه‌رخستنى پرۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئاژانسه‌كه‌یان له‌هه‌رێمى كوردستان و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و كۆریا چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆیه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش له‌په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تى نێوان هه‌ردوولا ده‌بینێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌فین دزه‌یی وێرِاى بهرزنرخاندنى كاروچالاكییه‌كانى ئاژانسی كۆیكا له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به‌چاوى رێزه‌وه دهرووانێته كۆرییه‌كان، ئێمه‌ش هه‌میشه كۆریا به‌دۆستى خۆمان ده‌زانین و هاوكاریی و یارمه‌تیان له یاد ناكه‌ین.
شایانی باسه حكومه‌تی كۆریای باشوور و كۆمپانیاكانانی ئه‌و ولاَته چه‌ندین پرۆژه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی ره‌وشی پهورهردهو فێركردن و بنیادنانی ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌یی و خوێندنی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان.
