په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری یه‌كه‌م خولی پێگه‌یاندنی دادوه‌ر و داواكاریی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
نه‌ریمان تاڵیب گوتیاری وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر رای گه‌یاند \"په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م خولی پێگه‌یاندنی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و شیاندنیان ده‌كاته‌وه، پێویستیشه داواكاران له رێگه‌ی 1 شوبات/فێبرایه‌ر تا مانگێك فۆرِمی دابه‌ش كرا‌و پێشكش به‌و لیژنه‌یه كراوه كه له ناو په‌یمانگه‌یه له شاری هه‌ولێر\"".
هه‌روه‌ها وتی \""پێویسته كه‌سی داواكار خاوه‌ن ناسنامه‌ی عێراقیی بێ، له زانكۆیه‌كی عێراقیی یان زانكۆیه‌كی باوهرِ پێكراو برِوانامهی بكالۆریۆسی هه‌بێ، داواكار پێویسته هه‌ر دوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی قسه‌كردن و نووسین به باشی بزانێ، یه‌كێ له مه‌رجه‌كانیش تریش بریتیه له‌وه‌ی پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكش ده‌كا بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ به شێوه‌یه‌كی كرده‌نیی له ده‌زگه‌كانی وه‌زاره‌تی داد، یان دادگه‌كانی پێوه‌ندار به وان كاری كردبێ، یاخۆ به لایه‌نی كه‌م 8 ساڵ كاری پارێزه‌ری كردبێ یان له كارێكی یاسایی له فهرامانگه و بهرِێوهبهرایهتییهكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد و ده‌زگه حكوومییه‌كان كاری كردبێ، به مه‌رجێك له هه‌ر ساڵێك 5 داوای یاسایی بینیبێ و دوا برِیاری له سه‌ر درابێ\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا \""نابێ كه‌سی داواكار ته‌مه‌نی له سه‌رووی 40 ساڵیه‌وه بوو بێ، پێویسته ره‌وشت و ناوبانگی باشی هه‌بێ و به جینایه‌تی ده‌ست ئه‌نقه‌ستی و نا سیاسیی یان به جونحه‌ی ئابرووبه‌ر حكوم نه‌درابێ، یانیش له‌مه‌و پێش له په‌یمانگه ده‌ر نه‌كرابێ ته‌نیا ئه‌گه‌ر به نه‌خۆشی ناچاری ئه‌ویش ده‌بێ بسلمێنێ، ده‌بێ له هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و كه‌م ئه‌ندامییانه سه‌لام بێ كه رێگه له كاره‌كه‌ی ده‌گرن\"".
ئاشكراكرد \""مه‌رجێكی تر بریتیه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری بۆ خوێندن له‌م په‌یمانگه‌یه پێشكش ده‌كا نابێ ئه‌ندامی هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسیی بێ، ئه‌گه‌ر حزبیش بوو بێ ده‌بێ پێوه‌ندی خۆی به حزب بپچرێنی له ساتی پێشكش كردنی داواكاری بۆ په‌یمانگه\"".
وتیشی\""مۆڵه‌تی دایكایه‌تی به خزمه‌تی دادوه‌ری هه‌ژمار ناكرێ، هه‌روه‌ها كاركردن به گرێبه‌ست به كاری دادوه‌ری هه‌ژمار ناكرێ، ساتی تاقیكردنه‌وه‌ی نووسین له مانگی ئایار/مایسی ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێ، له دوجاریش ئه‌نجوومه‌نی په‌یمانگه برِیار ده‌دا چه‌ند قوتابی وه‌رده‌گرێ كه خوێندن بۆ ماوه‌ی 2 ساڵه\""."
