پەرلەمانی کوردستان، بە سێ لیژنە لە بەزۆرناردنەوەی پەنابەران دەکۆڵێتەوە
بەرپرسی فیدراسیۆی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان (ئامانج عەبدوڵڵا) بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: \"دوای ئەوەی وەکو فیدراسیۆنی سەرتاسەريی پەنابەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەبڕیارێکمان ئاراستەی هەریەک لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق کرد بە مەبەستی ئەوەی سنوورێک دابنێن بۆ ئەوەی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران ڕابگرن و گوشار دروست بکەن تاکو ئەو ڕێکكەوتنانەی حکوومەتی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا هەڵبوەشێتەوە، کە تایبەتە بە بەزۆرناردنەوەی پەنابەرانی عێراق بە تایبەت کورد\"".
گوتیشی:\""لەلایەن نووسینگەی پەرلەمانی کوردستانەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە سێ لیژنەی پەرلەمانی کوردستان ڕاسپێردراون بۆ کارکردن لەسەر ئەم پرسە و ئەوانیش لیژنەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵایەتی و یاسایین\"".
هەروەها ئاماژەی دا: \""ذاوامان کردووە ئێمەیش وەکو فیدراسیۆن بەشدار بین لەگەڵیاندا. لە پەیوەندیشداین بە شێوەیەکی بەردەوام، بەڵام سەرەتا لە پەرلەمانی کوردستان چەند هەنگاوێکی یاسایی دەوێت پێویستە ئەنجام بدرێت، ئەوکات هیوادارین گشارێکی جیددی دروست بکرێت تاکو بەزۆرناردنەوەی پەنابەران ڕابگیرێت، هاوکات پەنابەران قەرەبوو بکرێنەوە و کار و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بکرێت. ئەمە جگە لە چەندین داواکاریی دیکە کە لە پڕۆژەکەدا ئاماژەمان پێ کردووە\""."
