سبه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى حه‌وته‌م راده‌سپێرێت
له‌مباره‌وه د. فوئاد حوسێن سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه ئاشكراده‌كات بڕیاره سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 29ی كانوونی دووه‌می 2012 مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى كاندیدی لیستی كوردستانی بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حه‌وته‌مى حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان رابسپێرێت، وتیشى\"له‌کاتى راسپاردنیه‌وه نێچیرڤان بارزانى بۆى هه‌یه کابینه‌ى نوێ رابگه‌یه‌نێت\"".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا حزبه‌کانى هه‌رێمى کوردستان تا چه‌ند به‌شدارى له کابینه‌که‌دا ده‌که‌ن، فوئاد حوسێن وتى\""ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌و گفتوگۆیانه‌ى که‌وا نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان ئه‌نجامى ده‌دات\"".
له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى وه‌زیره‌کانى کابینه‌ى شه‌شه‌م له پۆسته‌کانیان، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به جه‌ماوه‌رنیوزى رایگه‌یاند ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به حزبه‌کان و کاندیدکردنى پاڵێوراوه‌کانى خۆیان بۆ کابینه‌ى حه‌وته‌م هه‌یه، ده‌شیوت\""ئه‌و که‌سانه‌ى که حزبه‌کان پێیان باشبێت و سه‌رۆکى حکومه‌ت خاڵى له‌سه‌ریان نه‌بێت وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه، هه‌تا ئێستاش هیچ دیار نییه، ئایا کام وه‌زیر ده‌مێنێته‌وه‌و کام وه‌زیره‌ش ده‌گۆڕدرێت\"".
هه‌ر ئه‌مڕۆش نێچیرڤان بارزانى له مه‌یانی سه‌ردانێكی بۆ لای عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانین بۆ ده‌ستنیشانكردنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شاری به‌غداد و له‌وێشه‌وه له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و كاندیدی جێگری سه‌رۆكی كابینه‌ی حه‌وته‌م و وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی نوێ دیاری ده‌كات.
-رووبەر"
