جێگرى سەرۆكى جەهەپە: لە توركیا ئازادیی رۆژنامەوانیی نییە

جێگرى سەرۆكى جەهەپە: لە توركیا ئازادیی رۆژنامەوانیی نییە
ئەمڕۆ شەموو جێگرى سەرۆكى پارتى كۆمارى گەلى توركیا \"جەهەپە\"" راى گەیاند، 100 رۆژنامەنووس لە گرتیگەكاندا دەناڵێنن چونكە بەپێچەوانەى گوتارى حكوومەت كاریان كردووە، بۆیە ئازادى رۆژنامەوانیی لە توركیادا نییە.

سەزگین تانرى قوڵو لە راگەیەنراوێكى نووسراودا كە وێنەیەكى دەست ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) كەوت تێیدا ئاماژە بەگرتنى 100 رۆژنامەنووس بەتۆمەتى جیاوازەوە دەكات و دووپاتى دەكاتەوە هۆى گرتنى ئەو رۆژنامەنووسانە، تەنیا ئەنجامدانى چالاكیی رۆژنامەوانییە دژ بە حكوومەتى توركیا، بۆیە ئازادى رۆژنامەوانیی لە توركیادا نییە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، توركیا لە ریزبەندى ئەشكەنجەدان و داركاری كردن و خراپ مامەڵەكردنى رۆژنامەنووساندا لە كۆى 179 وڵاتدا لە ریزبەندى 148ەمینە. چونكە لە توركیا دەیان رۆژنامەنووس هەن كۆى گشتیی ساڵانى گرتنیان نێزیكەى 100 ساڵ دەبێ ئەمە شتێكى ناشایستەیە و ئێمەى \""جەهەپە\"" نیگەرانین لە ئاست ئەو دۆخەدا.

\""حكوومەت لە رێگەى چاو سووركردنەوە و هەڕەشەى لەدادگەدانیانەوە پاڵەپەستۆیان لێ دەكات و دەیانخاتە نێو بۆتەیەكى تەسكەوە كە هەرگیز نەتوانن راستییە چەواشەكراوەكان ئاشكرا بكەن. حكوومەتى ئێستەى توركیا باوەڕى بە دیموكراسییەت و ئازادى رۆژنامەوانیی نییە\"" تانرى قوڵو واى گوت.
"
Top