بارزانی: داواتان لێده‌م به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه مافه‌كانی كورد له سووریا به ده‌ست بێنن
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له گوته‌یه‌كدا له‌میانی رێوره‌سمی ده‌ست پێكردنی كۆنگره‌ی كوردی سووریا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایگه‌یاند \"سه‌رفرازم له‌م كۆنگره‌یه به‌شدار بوومه، هیوادارام ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێ،گۆرِانكاری له سووریا بهرِێوهیه ده‌بێ گه‌لی كورد به شێوه‌یه‌كی باش خۆی ئاماده بكان\"".
راشیگه‌یاند \""سووریا بۆ ئێمه زۆر گرنگه چونكه وڵاتێكی دراوسێیه و پتر له 2 ملیۆن هاووڵاتی كوردیشی لێ نیشته‌جێیه، بۆیه هه‌ر گۆرِانكارییهك ده‌كرێ ده‌بێ بوونی كورد له به‌رچاو بگیرێ، چونكه له ماوه‌ی رابردوو كورد له سووریا له هه‌موو مافێكی ئاسایی و سه‌ره‌تایی بێبه‌ش كراب وو\"".
روونی كرده‌وه \""ئه‌م گۆرِانكارییانه ئێسته له سووریا ده‌كرێ كاری هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو كاری خودی خه‌ڵكی سووریایه،، ئێمه ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ناوه‌خۆی سووریا ناكه‌ین، به ته‌نیا هاوكاری ئێوه ده‌بین به‌وه‌ی له وڵاتی خۆتان و له پایته‌خی خۆتان برِیاری له باره‌ی چاره‌نووسی خۆتان بده‌ن\"".
بارزانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئێوه هه‌ر برِیارێك بده‌ن ئێمه پشتگیرتان ده‌كه‌ین، به‌ڵام داواكارین دووربینانه سه‌یری دۆخه‌كه بكه‌ن و داوای مافه‌كانی خۆتان بكه‌ن به رێگه‌ی ئاشتیانه و بۆ هه‌ر گۆرِانكارییهك یه‌ك ریزی نێوانتان بپارێزن و یه‌ك ریزن بن\"".
هه‌روه‌ها گوتی \""داواتان لێ ده‌كه‌م تا دۆخی سووریا به ته‌واوی روون ده‌بێ خۆتان بگرن له كاری حزبایه‌تی به‌ر ته‌سك، له‌م برِوایهش دام ده‌ستكه‌وتی مه‌زن به ده‌ست ده‌هێنن.
راشیگه‌یاند \""برِیار وایه له‌مساڵدا كۆنگره‌یه‌كی فراوان له هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نی سیاسیی بێته ساز كردن، ئامانجیشمان بریته له‌وه‌ی په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌موو دنیا بكه‌ین به‌وه‌ی كورد میلله‌تێكی ئاشتیخوازه و ده‌ستی برایه‌تی بۆ فارس و تورك و عه‌ره‌ب درێژ بكه‌ین\"".
وتی \""به هه‌موو دنیا ده‌ڵێین كورد له خه‌باتی خۆی بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌كانی به رێگه‌ی ئاشتی و دیموكراسی و دیالۆگ به‌رده‌وام ده‌بێ، ئه‌م زه‌مانه به سه‌رچوو ئینكاری له بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكرێ، هاوكات زه‌مانی چه‌كیش به سه‌رچوو\""."
