سبەی بە ئامادەبوونی بارزانی كۆنفرانسی كوردی سووریا لە دەرەوەی وڵات لە هەولێر بەڕێوە دەچێ
عەلی شندین گۆتیاری كۆنفرانسەكە، ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"سبەی بۆ ماوەی 2 رۆژ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر، بە بەشداریی پتر لە 200 ئەندام كۆنفرانسی كوردی سووریا لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەچێ\"".
روونی كردەوە \""لەم كۆنفرانسە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و 5 كەسی تر گوتار پێشكێش دەكەن\"".
ئەوەشی ئاشكرا كرد \""تا چەند ساتێك بەر لە ئێستە سەرجەم میوانانی كۆنفرانس لە رێگەی باڵەفڕگەی ناودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنە كوردستان\"".
ئاماژەی بەوەش دا \""لە كۆنفرانسەكەدا 15 توێژینەوە لەسەر دۆخی كورد لە سووریا، ئۆپۆزسیۆنی سووریا، شۆڕشی سووریا، دوا رۆژی ئەو وڵاتە و كورد، دەسەڵاتی داهاتوو چۆن بێ، مافەكانی كورد چۆن بچەسپێنین و رۆڵی ئافرەت لەو شۆڕشانە پێشكێش دەكرێن\"".
زیاتر گوتی \""هاوكات شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و ئەوانیش بەشداریی لەم كۆنفرانسە دەكەن\"".
\""دواتر ئەو راسپاردانەی لە كۆنفرانسەكە گەڵاڵە دەكرێن، ئاراستەی ئەنجوومەنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەكرێ، بۆ ئەوەی بەپێی قوورساییی كورد مامەڵە لەگەڵ نەتەوەی كورد بكرێ لە ئێستە و داهاتووی وڵاتی سووریا\"" شندین گوتی.
كورد كە دووەم نەتەوەن لە سووریا و ژمارەیان دەگاتە نێزیكەی 3 ملیۆن كەس، خوازریان سیستەمێك لەسەر بنەمای لامەركەزیەتی ئیداری لە سووریا بێتە پێكهێنان، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بتوانن خۆیان كاروبارەكانیان بەڕێوە ببەن.
لە ناوەڕاستی ئادار/مارسی ساڵی رابردوو ناڕەزاییی جەماوەری گەلی سووریا دژی رێژیمی بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتە دەستی پێ كرد و ئێستەش بەردەوامە، بەپێی سەرچاوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی كوژراوان تا ئێستە لە 5 هەزار رەتی داوە."
