یەكگرتوو: تا ئێستە بە رەسمیی پارتی داوای سەردانی ئێمەى نەكردووە

یەكگرتوو: تا ئێستە بە رەسمیی پارتی داوای سەردانی ئێمەى نەكردووە
نێچیرڤان بارزانى پاڵاوكى پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت بەم دوایییە راى گەیاند كە سەردانی هەموو لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن دەكا و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیش ڕای دەگەیەنێ تا ئێستە بە رەسمى لەو سەردانە ئاگەدار نەكراونەتەوە.

نێچیرڤان بارزانی لە 24ی ئەم مانگەدا سەردانی مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد و لەگەڵ نەوشێروان مستەفا ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بارزانی ڕای گەیاند \"جگە لە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ دانیشتن و گفتوگۆ سەردانی لایەنەكانی تری ئۆپۆزسیۆنیش دەكەم\"".

لە بەرامبەردا سەڵاحەدین بابەكر گۆتیاری مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند \""تا ئێستە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە شێوەیەكی رەسمی ئاگەدار نەكراوەتەوە لەبارەى سەردانی نێچیرڤان بارزانی تا ئێمە بە شێوەیەكی رەسمى پێشوازی لێ بكەین\"".

زیاتر گوتى \""هەركات بە شێوەیەكی رەسمى لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی ئاگەدار كراینەوە، ئەوكات ئێمە قسەی خۆمان دەكەین\"".

بە هۆی ڕووداوەكانی دەڤەری بادینان لە 2ى كانوونى یەكەم/دیسێمبەرى رابردوو، چەندان بارەگەى یەكگرتووی ئیسلامی لەو دەڤەرە هاتنە سووتاندن و یەكگرتوو بۆ سووتاندنى بارەگەكانى پارتی تۆمەتبار كرد و بەم هۆیەوە پێوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان جۆرێك لە ساردی بەخۆوە بینى."
Top