په‌رله‌مانی کوردستان راپۆرته‌که‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به ته‌شهیر له‌قه‌ڵه‌م دا
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له ژماره 803ی رۆژی چوارشه‌ممه 25/1/2012ی خۆی و له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کیدا راپۆرته هه‌واڵێکی چه‌واشه‌کاری بڵاوکردۆته‌وه و له راپۆراتهکهدا هه‌وڵی ته‌شهیرکردن و شێواندنی راستیه‌کانی تێدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان باش بوو هه‌واڵه‌کانی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راست و دروست بن نه‌وه‌ک به‌م شێوه‌یه بێت که له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی خوێنه‌رانی و نه‌بوونی میسداقیه‌تی پیشه‌یی رۆژنامه‌گه‌ری له گواستنه‌وه‌ی ره‌وتی رووداوه‌کانی لێ ده‌که‌وێته‌وه، بۆیه به گرنگمان زانی ئه‌و راستیانه بخه‌ینه پێش رای گشتی و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی کوردستان تاوه‌کو له راستیه‌کان وه‌ک خۆی ئاگه‌دار بن:
1- له‌م راپۆرته هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، وای نیشان ده‌ده‌ن که پێدانی سولفه به فه‌رمانبه‌ران به‌په‌له و له‌کاتی گۆڕینی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و حکومه‌ت ئه‌و کاره ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه‌ش دووره له راستی چونکه له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی2011 ئه‌و پرۆسه‌یه فه‌رمانی بۆ ده‌رکراوه و لیژنه‌ی بۆ پێکهاتووه و ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کردووه و ئاماده‌کاریی بۆ کراوه.
2- رۆژنامه‌ی هاوڵاتی باس له‌وه ده‌کات که گوایه سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌م کاره‌ی به‌بێ ئاگاداریی رێزدار جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان کردبێت، ئه‌مه‌ش دووره له راستی چونکه ئه‌و کاره به ته‌وافوق کراوه، بۆ راپه‌راندن و رێکخستنی ئه‌و کاره‌ش لیژنه‌یه‌ک پێک هێنرا و هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربوونی لیژنه‌که بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و بابه‌ته به‌رێز جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان به به‌رپرسی لیژنه‌که دانرا.
3- له راپۆرته هه‌واڵه نادروسته‌که‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی که ته‌شهیری پێوه دیاره وایان نیشان داوه ئه‌م کاره بۆ راکێشانی فه‌رمانبه‌رانه، بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان خاوه‌ن که‌سایه‌تیی به‌رز و دیاری خۆیانن و مرۆڤی به که‌رامه‌ت و خاوه‌ن هه‌ستی به‌رزن بۆیه به‌و بڕه پاره‌یه‌ی که به‌قه‌رز پێیاندهدرێ و ده‌یگه‌ڕێننه‌وه، هیچ که‌س و لایه‌ک ناتوانێت به‌وه رایان بکێشێت، به‌و کاره‌ش نه بودجه‌ی هه‌رێم و نه بودجه‌ی په‌رله‌مانیش به‌هه‌ده‌ر ناچێت، به‌ڵکو قه‌رزێکه ده‌درێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌رده‌وامیش کار ده‌کرێت هه‌موو هاوڵاتیانی کوردستان به‌و په‌ڕی باشی خزمه‌ت بکرێن، به‌داخه‌وه ته‌شهیرکردن به‌م شێوه‌یه ده‌بێته ئیهانه و ته‌عه‌داکردنه له‌فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت.
4- هه‌ر به‌رپرسێک له‌هه‌ر پۆست و پایه‌یه‌ک و له هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک بێت کارمه‌ندانی خۆی ده‌ناسێ و مافی خۆیه‌تی له‌کاتی پێویستدا به‌پێی یاسا ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌پێناو چاککردن و باشکردنی پێگه‌ی فه‌رمانبه‌ر به‌کار بێنێ.
