رەنگە كۆمەڵ و یەكگرتوو بە لیستێكی هابەش بێنە هەڵبژاردنەكانەوە
ئەمڕۆ چوارشەم كۆبوونەوەی نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانب ە بەشداری عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵ و سەڵاحەددین بەهائەددین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو لە نووسگەی ئەمیری كۆمەڵ لە هەولێر بەڕێوە چوو، كەمێك پێش ئێستە كۆبوونەوەكە بەكۆتا هات.
سەڵاحەدین بابەكر گۆتیاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند\" تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانمان تەرخان كرد بۆ پێوەندییە دووقۆڵییەكان و چۆنیەتیی ڕێكخستنی كاری هاوبەشی دوو قۆڵی لە بوارە جیاوازەكاندا و ئامادەكردنی ڕەشنووسێك بۆ دیاریكردنی بوارەكانی كار و چالاكیی هاوبەش لەسەر ئاستی سەركردایەتیی و ئەندام و لایەنگرانی هەردوولا.
ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەی داهاتوودا بڕیار لەبارەی ئەو ڕەشنووسە دەدرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی دا، لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا دۆخی هەرێمی كوردستان و پێوەندیی نێوان لایەنەكان و چۆنیەتیی مامەڵكردنی پێوەندی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و دووپاتكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی خواستەكانی گەلی كورد لەلایەن حكوومەتی عێڕاقەوە.خرایە بەر باس.
\""لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باس لەوە كرا كە قۆناغەكە بەرەو هێوركردنەوە و پێكهاتن لەسەر پاراستنی مافی پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێڕاق بڕوات، لە دوا تەوەرەدا هەردوولا بیروڕایان لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان ئاڵوگۆڕ كرد و بڕیار درا كە ڕاوێژ و گفتوگۆی پێویست بۆ هەڵویستوەرگرتنی پێویست لەمەڕ ڕووداو و گۆڕانكارییە سیاسییەكان بكرێ\"" بابەكر گوتی.
ئاشكرای كرد، قسە لەسەر پێكێهانی لیستێكی هاوبەش بۆ هەڵبژاردن هاتە كردن، بەلاَم ئەو پرسە پێویستی بە كۆبوونەوەی زیاترە، لە كۆبوونەوەی داهاتوودا بڕیار لەم بارەیەشەوە دەدرێت كە بڕیارە لە ڕۆژانی دهاتوو كۆبوونەوەكە بێتە ئەنجامدان."
