سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق ده‌كات

سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق ده‌كات
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 25/1/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز ڤالێریان شوڤایڤ باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی .

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌رێز ڤالێری پۆسپیلۆڤـ كونسوڵی گشتی رووسیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو ، باڵیۆزی رووسیا ، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد له‌ هاوكاری كردنی له‌ ماوه‌ی به‌ جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ عیراقدا و رۆڵی به‌رێزیشیانی به‌رزنرخاند له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوولا و هه‌روا له‌ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان .

له‌ به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆك بارزانی سوپاسی هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزی كرد له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له‌ كاری داهاتوویدا.
Top