سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق ته‌ئكید یان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیا كرده‌وه‌

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق ته‌ئكید یان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیا كرده‌وه‌
ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ ڤالیریان شۆڤایف باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی كاركردنی وه‌ك باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق .

له‌ودیداره‌دا كه‌ د. ئاسۆ بورهان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆماری روسیای فیدراڵ و كونسوڵی گشتی روسیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستخۆشی له‌ باڵیۆزی روسیا كرد كه‌له‌ماوه‌ی كاركردنی له‌ به‌غدا وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی رۆڵی گێراوه‌ بۆ باشكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست له‌ كاری داهاتویدا.

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت و باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیا كرده‌وه‌ و به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌وپه‌یوه‌ندیانه‌شیان به‌گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا.

هه‌رله‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و گۆرانكاری و روداوه‌كانی ده‌وروبه‌ر وناوچه‌كه‌.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئه‌مڕۆی عێراقیش, سه‌رۆكی حكومه‌ت و باڵیۆزی روسیا هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردن و گفتوگۆی نێوان هێزه‌ سیاسه‌كانیان بۆ كۆتایهێنان به‌وكێشانه‌ به‌ پێویست زانی و وپشتیوانی رێگه‌ چاره‌ی ئاشتیانه‌ و دیالۆگ و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیان كرد له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ رۆڵ و هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان به‌رز نرخێنرا.
Top