سەرۆکی پەڕلەمان پڕۆگرامەکانی دامەزراوەی وێستمنستەری به‌رز نرخاند
سه‌ره‌تاى دیداره‌كه دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به گه‌رمى به‌خێرهاتنى شانده‌كه‌ى كرد و خۆشخاڵى خۆی به‌دیداریان نیشان دا و ستایشى كاره‌كانى گروپی گشت پارته‌كانی کرد بەرامبەر پشتیوانى نواندنیان لە هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا و هیواى خواست هەوڵی به‌رده‌وام بدرێت بۆ پته‌وتر كردنى په‌یوه‌ندیه‌كان و سوود وه‌رگرتن له توانا و ئه‌زموونى یه‌كتر لە هەموو بوارەکاندا. له‌تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا كه‌تایبەت بوو بە گفتوگۆ کردن دەربارەی پرۆگرامه‌كانى دامه‌زراوەى وێستمنسته‌ر بۆ دیموكراسی. لەمبارەیەوە سەرۆکی پەڕلەمان پڕۆگرامەکانی دامەزراوەی وێستمنستەری به‌رز نرخاند كه له‌میانى رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستان پێشكه‌شیی په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانى په‌رله‌مانى كوردستانى ده‌كه‌ن و بڕیارە بۆ ساڵی ٢٠١٢ لە مانگی ٣ی داهاتوو گرێبەستەکە درێژ بکرێتەوە.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه خاتوو مێگ مه‌ن ئه‌ندامى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا و سه‌رۆكى گروپى گشت پارته‌كان بۆ پشتیوانى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌رله‌مانى به‌ریتانیا سوپاسگوزارى خۆیانى بۆ پشتیوانى كردنى به‌رده‌وامى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌سه‌ركه‌وتنى كاره‌كه‌یان و پرۆگرامه‌كه‌یان ده‌ربڕى وه‌ك هه‌وڵێكى جیددى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاست و تواناى په‌رله‌مانتاران و سوود وه‌رگرتن له پسپۆرێتى و ئه‌زموونى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا. هاوكات ئه‌وه‌شی خسته روو كه بریاره له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا گروپێكى په‌رله‌مانتارانى به‌ریتانیا سه‌ر به هه‌موو پارته‌كان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه به ئه‌زموونى دیموكراسی و ره‌وتى سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاشنا بن.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامى پرۆگرامى دامه‌زراوى وێستمنسته‌ر بۆ دیموكراسی و ره‌وشی سیاسی ئه‌مرۆى عێراق بە گشتی و چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌كان به ڕێگەی ئاشتى و دیالۆگەوە بیرورایان له‌باره‌وه ئاڵوگۆركرا.
