سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئیدانه‌ی داخستنی (رۆژ تیڤی) ده‌كات
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا سه‌رباری ئیدانه‌كردنی داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه هاتووه، كه داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه كوردییه كه ده‌نگ و ره‌نگی كورد‌و به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردستانی باكووره بۆ خۆی رێز نه‌گرتنه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌ك ئامانجی نییه پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌رێته پێش وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات به‌ڵكو رێز له‌وه‌ش ناگرێت كه كاری میدیا‌و راگه‌یاندن به‌ئازادانه بكرێت.
له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپاو خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و رووناكبیران كراوه كه‌نه‌ك بێده‌نگ نه‌بن به‌ڵكو پشتیوانی لهههرخواستێكی كورد بكه‌ن كه له‌هه‌ر كوێی دونیادا بن.
