له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2012 گفتوگۆ كرا
هه‌روا وتیشی: ئێستاش كه‌بڕیار دراوه حكومه‌ت ئاڵوگۆڕ بكرێت و كاك نێچیرڤان بارزانی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ربگرێت، سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونی یه‌ك به‌یه‌كی وه‌زیره‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه‌هاریكاری سه‌رخستنی كاره‌كانمان بوون.
ته‌ئكیدشی كرده‌وه كه ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات كارێكی پێویسته‌و ده‌بێ هه‌مووشمان هاریكاری سه‌رۆكی كابینه‌ی داهاتوو و وه‌زیره‌كانی بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌ركه‌كانیان له‌خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌مان راپه‌ڕێنن، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح روونیشیكرده‌وه ئێمه كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتمان به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك گرفتیش له‌دوای خۆمان بهجێدێلێین، سه‌ره‌ڕای كه‌موكورتیه‌كانیش، ئێمه له‌هه‌لومه‌رجێكی سیاسی نوێ و له‌هه‌ندێ كاتدا دژواریش كارمان كرد، به‌ڵام توانیمان به‌شێك لهبهڵێنهكان جێبه‌جێ بكه‌ین یان بیانخه‌ینه بواری بهجێگهیاندنهوه .
دواتر به‌رێز ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ستخۆشی له‌سه‌رجه‌م وه‌زیرانی كابینه‌ی شه‌شه‌م كرد‌و وتی: به‌یه‌كه‌وه ئه‌ركی راپه‌راندنی حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان جێبه‌جێكرد، له‌هه‌ندێ بواردا ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا، له‌هه‌ندێ بواریشدا ره‌نگه وه‌كو نه‌مانتوانیبێت به‌شێوه‌ی پێویست سه‌ركه‌وتوو بین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تایه‌كی باشمان دانا.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2012 گفتوگۆی كرد، سه‌ره‌تا هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی دارایی و ئابووری و پلاندانان راپۆرتی تایبه‌تیان سه‌باره‌ت به‌بودجه‌ی كارپێكردن و پڕۆژه‌كان پێكشكهش كرد و روونیان كرده‌وه سه‌ره‌ڕای گفتوگۆ‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان، به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌ی بودجه ته‌واو كراوه، به‌ڵام به‌هۆی دواكه‌وتنی بودجه‌ی گشتی عیراق و دۆخی سیاسی به‌غداو پرسی ئاڵوگۆڕكردنی حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌كه دواكه‌وتووه .
دوای تاوتوێكردنی به‌شێكی ئه‌و بڕگانه‌ی له‌میانه‌ی پڕۆژه بودجه‌دا خرانه‌ڕوو، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی بودجه‌ش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان بودجه‌كه‌یان ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواكرا وه‌زاره‌ته‌كان پشنیازی دیاریكراو سه‌باره‌ت چۆنیه‌تی زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانیان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سروشتی بودجه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان زیاد بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و بكرێته به‌شێك له‌بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵ وه‌كو سه‌ره‌تای گۆڕانكاری بودجه كه‌به‌شی پڕۆژه و خزمه‌تگوزاریه‌كان زیاد بكرێت.
هه‌ر له‌م میانه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی دارایی راسپارد كه‌بودجه‌ی گشتی كوردستان له‌سه‌ر یه‌ك بنه‌ما ئاماده بكرێت و كۆتایی به‌دوو بودجه‌یی سلێمانی و هه‌ولێر بهێندرێت، ئه‌وه‌نده‌ی بواریش ده‌بێت خه‌رجیه‌كانی كارپێكردنیش كه‌مبكه‌نه‌وه.
