باڵیۆزی روسیای فیدرال له‌عێراق سه‌ردانی دیوانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات

باڵیۆزی روسیای فیدرال له‌عێراق سه‌ردانی دیوانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات
ئه‌مڕۆ ڤالیریان شۆڤایڤ بالیۆزی روسیای فیدرال له‌ عێراق به‌یاوه‌ریی ڤالیری یوسپیلۆف كونسولی گشتی روسیا له‌هه‌ولێری پایته‌خت ، سه‌ردانی دیوانی پارێزگای هه‌ولێریان كردو له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازیكران .

له‌دیداره‌كه‌دا و به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌ركی فه‌رمییان وه‌كو بالیۆزی روسیای فیدرال له‌ عێراق ، بالیۆز شۆڤایڤ جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی ولاته‌كه‌ی له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان و درێژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی و هاركاری هه‌ردوولا كرده‌وه‌و دوعاخوازی له‌ پارێزگارو ستافی پارێزگاو خه‌لكی كوردستان خواست و هیوای سه‌قامگیری به‌رده‌وام و پێشكه‌وتنی پتری بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان خواست .

پارێزگاری هه‌ولێریش ستایشی رۆلی كاراو ئه‌و په‌رۆشییه‌ی بالیۆزی روسیای فیدرالی كرد كه‌ له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌كانی باش و پێشوه‌چوونی به‌رچاوی به‌ خۆوه‌ بینیوه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست له‌ ئه‌ركی تازه‌یاندا .
Top