ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو بڕیاریدا كونسوڵگه‌ری خۆی له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت گووتی \" ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ به بڕیاری ژماره 458 له 27/12/2011 ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدڕاڵ بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له هه‌ولێر. ئه‌ویش به پاڵپشت به حوكمه‌كانی مادده‌ی 26 له یاسای خزمه‌تی ده‌ره‌كی ژماره 45 بۆ ساڵی 2008.
هه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌ڕێزیان گووتی پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ی وڵاتی ئیمارات ده‌كه‌ین كه فاكته‌رێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی.
جێگه‌ی باسه تا ئێستا سێ وڵاتی عه‌ره‌بی نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئه‌وانیش بریتین له كۆماری میسری عه‌ره‌بی و شانشینی ئه‌رده‌ن و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین."
