به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كاره‌كانی، باڵیۆزی رووسیا له عیراق سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كرد
له دیدارێكدا كه ڤالێری پۆسپیلۆڤ كونسوڵی گشتی رووسیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ستایشی كاره‌كانی باڵیۆزی رووسیای كرد كه له‌ماوه‌ی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له عیراق رۆلی هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا. هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كانی داهاتووی بۆ خواست.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه پوخته‌یه‌كی له سه‌ر ره‌وشی سیاسی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد‌و تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گووتی تا ئێستا پرسه‌كان به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌و حكومه‌تی ناوه‌ند كه‌ته‌رخه‌مه له جێبه‌جێ كردنی رێكه‌وتنه سیاسیه‌كان و مادده ده‌ستوریه‌كان.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه گووتی پێویسته عیراقی تازه وڵاتێكی فیدراڵ و دیموكرات و فره‌یی بێت و بنه‌ماكانی دیموكراسی و هاوبه‌شی راسته‌قینه له‌ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌و بكات.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا كرده‌وه له رووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و رۆشنبیری و وه‌به‌رهێنان.
هاوكات باڵیۆزی رووسیا رۆڵی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان. هاوكات ده‌ستخۆشی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه له هاوكاری كردنیان هه‌ر له كاتی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی رووسیا له هه‌رێمی كوردستان و كار كردن به یه‌كه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان. به‌ڕێزیان هیوای خواست په‌یوه‌ندیه دوو قۆلیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا له داهاتوودا زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت.
