عه‌دنان موفتی: له‌م هه‌فته‌یه پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
موفتی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌م له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند \"ئه‌وه‌ی تا ئێستا روونه ئه‌رسه‌لان بایز جێگری ئێسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له خولی داهاتوو\"".
روونیشیكرده‌وه \""تا ئێسته به ره‌سمی باس له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كراوه، ره‌نگه من بزانم كاندیده‌كه كێیه، به‌ڵام له ناوه‌خۆمان وه‌ك 2 تا 3 كه‌سی باسی ئه‌و پرسه‌مان كردبێ، به‌س به ره‌سمی نه‌بووه، پێشتر كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی كاندیدی یه‌كێتی بووه\"".
ده‌رباره‌ی گه‌رِانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ره‌شنووسیی ده‌ستووری هه‌رێمیش بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، موفتی وتی \""ده‌بێ 2 له سه‌ر 3 ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئه‌م داواكارییه پێشكش بكه‌ن، له بنه‌رِه‌تدا گه‌رِانه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم كارێكی هێنده ئاسان نییه، ره‌نگه پێداچوونه‌وه به 2 تا 3 مادده‌یه‌كی ره‌شنووسه‌كه بكرێ، به‌ڵام گه‌رِانه‌وه‌ی هه‌موو پرۆژه‌كه ده‌مان گه‌رِێنێته‌وه بۆ خاڵی سفر\""."
