فوئاد حوسێن: بنه‌مای كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌ سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت

فوئاد حوسێن: بنه‌مای كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌ سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت
فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌لوێستی كورد بریتیه‌ له‌وه‌ی كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌ عێراق سه‌ربكه‌وێ، بنه‌مای كاری كۆنگره‌كه‌ش له‌ چوار چیوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستووری عێراق ده‌بێ.

فوئاد حوسێن ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌م له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند \"تا ئێستا واده‌ و شوێنی به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌ عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی ئێسته‌ی وڵات دیاری نه‌كراوه‌، هه‌لوێستی كورد بریتیه‌ له‌وه‌ی كۆنگره‌ی نیشتمانی سه‌ربكه‌وێ، بنه‌مای كاری كۆنگره‌كه‌ش له‌ چوار چیوه‌ی ده‌ستووری عێراق و ده‌ست پێشخه‌ریی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌\"".

روونیشیكرده‌وه‌ \"" له‌ ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژی داهاتوو ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ته‌بایی عێراقییه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كا، ئامانجیش له‌ سه‌ردانه‌كه‌ تاوتوێ كردنی دۆخی ئێسته‌ی عێراق، له‌م چوار چیوه‌یه‌شدا پرسی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كێك له‌ پرسه‌كان ده‌بێ كه‌ تاوتوێ ده‌كرێ\""."
Top