ئۆزتورك توركدوغان: له‌دیاربه‌كر نزیكه‌ی 3000 كه‌س خراونه‌ته گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه‌وه
ئۆزتورك وتیشی: له‌سه‌ر رۆشنایی گه‌وره‌یی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، پێویسته مه‌ڵبه‌ندێك دابمه‌زرێندرێت بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و ده‌رهێنانی روفاته‌كان له‌سه‌ر بنامه‌ی ستانده‌رو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوه‌كان كه یاریده‌ده‌رن له ناسینه‌وه‌ی قوربانییه‌كان و ئه‌وانه‌ی لێپرسراون له‌و كوشتنانه، له‌ناو نه‌چن.
له‌م دواییه‌دا چه‌ند كۆمه‌ڵێك ئێسك و پروسكی ئاده‌میزاد له گۆڕی به كۆمه‌ڵدا له شاری دیار به‌كر دۆزرانه‌وه، وه‌ك له راپۆرته‌كاندا هاتووه ئه‌و روفاتانه له شۆێنێكدا دۆزراونه‌وته‌وه كه پێشتر بینایه‌ك بووه‌و یه‌كه‌یه‌كی هه‌واڵگری دژه تیرۆری جه‌ندرمه‌ی تێدا بووه.
هه‌مووان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كوشتنه نادیاره‌كان له خۆرهه‌ڵات و باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا له نه‌وه‌ده‌كاندا له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی دژه‌تیرۆری جه‌ندرمه‌وه ئه‌نجامدراون، به‌زۆری وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژ به په‌كه‌كه.
ئۆزتورك ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌و روفاتانه‌ی له دیاربه‌كر دۆزراونه‌ته‌وه به‌كار بهێنرێن له لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌زاران كوشتنی نادیاردا له نه‌وه‌ده‌كاندا، شاره‌زایانی (پزیشكی دادوه‌ریی) ده‌توانن ده‌ستنیشانی بكه‌ن چ كاتێك ئه‌و كه‌سانه‌ی له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی دیاربه‌كردا كوژراون، هه‌روه‌ها ده‌توانن ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سوپا‌و ئاسایش بدۆزنه‌وه كه لێپرسراون له‌و كوشتنانه.
سه‌رچاوه/ Press tv
وه‌رگێڕان/ فازڵ مه‌لا ره‌حیم
