فوئاد حوسێن: جارێ زووە باس لە پرسی بەشداریكردنی ئۆپۆزسیۆن لە كابینەی داهاتووی حكوومەتدا بكرێ
فوئاد حوسێن ئەمڕۆ شەموو بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"تا ئێستە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی وەك كاندید وەك سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ رانەسپاردووە \"".
زیاتر گوتی \"" كاتێك پەرلەمانی كوردستان داوای پێكهێنانی كابینەی نوێ لە نێچیرڤان بارزانی كرد، ئەوكات سەرۆكی هەرێمی كوردستان بارزانی و ئەو كەسەی دەبێتە جێگری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ رادەسپێرێ\"".
لەبارەی بڕیاری بەشداری نەكردنی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنیش، حوسێن روونی كردەوە \""جارێك زووە باس لە بەشداریكردن یان نەكردنی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم بكرێ، ئەگەرچی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن بەیاننامەیان لە بارەی بەشداری نەكردنیان بڵاو كردووەتەوە\"".
ئاماژەی بەوەش دا \""تا ئێستە دانوستاندنی سەرۆك و جێگری سەرۆكی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم وتوێژەكانی لەگەڵ هیچ لایەنێك دەست پێ نەكردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە كابینەی داهاتوو بكەن\"".
لەبارەى پڕكردنەوەی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش كە لە دواى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەى كوردستان لە 5 تەمووز/یۆلیۆى 2009وە بە بەتاڵى ماوەتەوە، حوسێن گوتی \""لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم پڕ دەكرێتەوە، بەڵام كێ كاندیدە بۆ ئەو پۆستە ئەوە نازانم\"".
بەپێى لێدوان و راگەیاندنەكانیان، هەر سێ لایەنى ئۆپۆزسیۆنى هەرێم (گۆڕان، یەكگرتووى ئیسلامى و كۆمەڵى ئیسلامى) بەشدارى لە كابینەى داهاتووى حكوومەتدا ناكەن. "
