سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیرى ئابوورى ده‌ره‌وه‌ی كۆمارى توركیا ده‌كات
له دیدارێكدا ، كه دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سینان چه‌له‌بى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، وه‌زیرى ئابوورى ده‌ره‌وه‌ی كۆمارى توركیا وێراى خۆشحاڵى ده‌ربڕین به‌و سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان سڵاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاى به سه‌رۆك بارزانى گه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه وڵاته‌كه‌ى خوازیاره باشترین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ببه‌ستێ و ژماره‌یه‌كى زۆرى وه‌به‌رهێن و خاوه‌نكار و كۆمپانیای توركى بێنه كوردستان و كارى تیا بكه‌ن.
هیواى خواست كه ئه‌م سه‌ردانه سه‌ردانێكى به‌رهه‌مهێنى بێت ، به تایبه‌تى ئه‌مرۆ له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستاندا كۆربه‌ندى ئابوورى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و توركیا ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات و چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دیدار له نێوان ژووره‌كانى بازرگانى هه‌رێم و توركیا و كۆمپانیاكانى هه‌ر دوولا ئه‌نجامده‌درێت كه مه‌به‌ست لێیان به‌ره‌وپێشبردنى چالاكی بازرگانى و په‌یوه‌ندى دوو لایه‌نه‌یه و ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه ئێمه له هه‌رێمى كوردستان هه‌ست ده‌كه‌ین كه له ماڵى خۆمانین چونكه خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌م به مێواندۆستى و هه‌میش له رێزگرتنى ئێمه نموونه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانى وێراى به‌خێرهێنانى وه‌زیرى ئابوورى كۆمارى توركیا رایگه‌یاند كه توركیا وڵاتێكى دۆسته و پێگه‌ى ئابوورى خۆى هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا ، بۆیه ئێمه‌ش خوازیارین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌ره‌و پێش ببه‌ین ، به تایبه‌تى ژینگه‌ى كاركردن و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم گونجاوه و سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاشى بۆ هه‌ولێر به فاكته‌رێكى گرنگ دانا له پێشكه‌وتنى ئابوورى هه‌ر دوولا و داواشى له وه‌زیرى ئابوورى كرد سڵاو و رێزى بگه‌ینێته سه‌رۆك وه‌زیران و ته‌ئكیدیشى له‌سه‌ر بایه‌خى پێكه‌وه ژیانى برایانه‌ى نێوان تورك و كورد كرده‌وه كه حه‌تمه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندى ناوچه‌كه دایه .
