یەكێتیی نیشتیمانی پشتیوانی لە (نێچیرڤان بارزانی) دەكات

یەكێتیی نیشتیمانی پشتیوانی لە (نێچیرڤان بارزانی) دەكات
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پشتیوانیی یەكێتی و (مام جەلال)ـی لە كاندیكردنەوەی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاگەیاند و ئاكادیمی و چاودێرانی سیاسیش بە ئەندازیاری ئاوەدانكردنەوەی ناو دەبەن.


مامۆستای زانكۆی سەڵاحەددین و چاودێری سیاسی(د. ساڵَح مەلا عومەر) بۆ رادیۆی پەیامنێر گوتی كە (نێچیرڤان بارزانی) كەسێكی لێهاتووە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتداریشدا لە ساڵانی رابردوودا ئەوەی سەلماندووە.

ئەو گوتیشی: \"بەلگەمان هەیە كە لە سەردەمی كابینەی پێنجەمدا (نێچیرڤان بارزانی) توانیی كاریگەریی زۆری لە نەهێڵانی دوو ئیدارەیی لە ناو حكوومەتدا هەبێت و باگراوندێكی باشی هەیە و كارەكانی پێشووی شایەتی ئەو راستییەن.\""

بە بڕوای ئەو ئاكادیمییە، (نێچیرڤان بارزانی) لە رووی پەیوەندیی نێودەوڵەتیشەوە رۆڵی گەورەی بینیوە.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ، هەروەها دەڵێت كە لەبارەی پڕۆسەی چاكسازی و یەكڕیزیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستانیش (نێچیرڤان بارزانی) ڕۆڵی جیددی بینیوە و درێژه‌ی پێده‌دات.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن كە پارتیی دیموكراتی كوردستان دوێنێ، بە فەرمی ڕەزامەندیی (نێچیرڤان بارزانی)ـی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتیی كابینەی حەوتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

چاودێری سیاسی(سیروان زەهاوی)، پێی وایە كە یەكێك لە سەروەرییەكانی (نێچیرڤان بارزانی) یەكخستنەوەی هەردوو ئیدارەی پێشووی هەرێمە و هاوكات ئەندازیاری ئاوەدانكردنەوە و دەرهێنانی نەوت و بەیاساییكردنیەتی."
Top