وه‌زیری په‌روه‌رده به‌شداری له‌كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌ی جیهانی له له‌نده‌ن ده‌كات
له‌مه‌راسیمی ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ند وتارێك ده‌رباره‌ی ره‌وشی په‌روه‌رده‌یی جیهان له‌لایه‌ن شاره‌زا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری په‌روه‌رده پێشكه‌شكران و له‌ته‌وه‌رێكی ئه‌و كۆنفرانسه‌شدا سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر ره‌وشی په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه ریشه‌ییانه كرد كه له‌پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردندا هاتوونه‌ته‌دی.
له‌په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌شدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاویكه‌وت به ویلیه‌م هیگ-ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیاو چه‌ندین وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی وڵاتانی جیهان و شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ره‌وشی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و دواگۆڕانكارییه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌هه‌رێمی كوردستانی خسته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زیرو كه‌سایه‌تییه په‌روه‌رده‌ییانه، ستایشی به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
ساڵانه وه‌زیرو شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌یی زیاتر له 100 وڵات و هه‌رێمی جیهانی به‌شداری له‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه په‌روه‌رده‌ییه‌دا ده‌كه‌ن و دوا گۆڕانگارییه‌كانی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی له‌ناوچه جیاجیاكانی جیهان ده‌خرێته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، به‌تایبه‌تیش بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاو به‌كارهێنانی بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له‌په‌روه‌رده‌و فێركردندا.
