سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له كونسوڵی گشتی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له هه‌رێم ده‌كات
به‌رێز حه‌زوری نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باسی گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی كه تیایدا وێرای سوپاس كردنی به‌رێزیان له به‌شداریكردنی له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای فه‌له‌ستینی وه‌ك به‌رده‌وامییه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌له‌ستینی ، ستایشی رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ی كه پێشكه‌ش به كونسوڵگه‌ری فه‌له‌ستینی كراوه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان گه‌لی كوردستان و فه‌له‌ستینی كرد و رایگه‌یاند كه زۆر شت هه‌ر دوو گه‌ل كۆده‌كاته‌وه به‌ر له هه‌موویان خهباتكردنیانه له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانیان و ئاره‌زووی هه‌رێمی كوردستانیشی دووپاتكرده‌وه له زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولادا.
ئه‌مه‌و له كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌رێز نه‌زمی حه‌زوری دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سه‌رگۆره‌پانی سیاسی فه‌له‌ستینی خسته‌ڕوو له هه‌ر دوو بواری ئاشته‌وایی و به ئه‌ندامێتیه‌كه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا و سه‌رۆك بارزانی_ش هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین خواست.
