پارتی دیموكراتی كوردستان بەلیستێكی سەربەخۆ بەژداری دەكات
لەگەڵ ئەوەی ماوەی 7 ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی هەرێم نەهاتووەتە ئەنجامدان، بەڵام ئێستە رۆژی 27ی ئەیلوولی داهاتوو وەك وادەی هەڵبژاردن دیاری كراوە و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەكاری دەست پێ كردووە.
جعفەر ئیبراهیم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"پێشتر لە هەر سنوورێكی لقەكانی پارتی كۆمەڵێك ئامادەكاری ئەنجام درابوو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی هەرێم، چونكە بڕیار وابوو لە ماوەی رابردوو بێتە ئەنجامدان، دەكرێ بۆ وادە نوێیەكە ئەو ئامادەكارییانە بەشێوازێكی تر دووبارە بكەینەوە و سوودیان لێ وەربگرین، بەشێوەیەكی گشتیی پارتی ئامادەیە بۆ بەشداریكردن لەو هەڵبژاردنە و ئەزموونێكی باشمان هەیە و دەزگەی هەڵبژاردنمان رۆڵی ئەرێنی خۆی بگێڕێ\"".
ئیبراهیم گوتی \""مەبدەئییەن لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گفتوگۆی ئەوەمان كردووە كە سیستەمی ئەمجارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكان وا دەخوازێ بەلیستی جیا بەشداری بكەین، بەڵام بەدڵنیاییەوە لە پاش پرۆسەكە لەگەڵ یەكێتیی پرتۆكۆلی هاوپەیمانێتی ئیمزا دەكەین و ئەوانیش هەمان بۆچوونیان هەیە، سسیتەمی نیمچە كراوەی هەڵبژاردن سروشتی خۆی وایە\"".
ئاماژەی دا \""لە هەر هەڵبژاردانێك هەموو حزبێك دەبێ كار بكا بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێ، ئێمە بە گرینگی وەردەگرین و واشی مەزەندە دەكەین كە پارتی وەك پێی ناسراوە دەتوانێ هەمان رێژەی دەنگ بە دەست بهێنێ، بەپێی سیستەمی نوێ دەنگدەر دەتوانێ دەنگ بە لیستەكە بدا و یەكێك لە پاڵاوكەكانیش لە ناو لیستەكە دەستنیشان بكا\"".
\""كۆمەڵێك مەرجی یاسایی دیاری كراوە بۆ ئەوەی هەر لایەنێك بەپێی ئەو مەرجانە پاڵاوك بۆ پۆستەكان دیاری بكا، ئەنجوومەنی پارێزگە وەك پەرلەمان نییە كاری تەشریعی بكا، بگرە كاری ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگە ئەزموونی پراكتیكی دەوێ و پێویستە هەر پاڵاوكێك پسپۆڕێتییەكەی دیار بێ، بۆیە ئێمە بۆ هەموو پۆستەكانی ئەنجوومەنەكە ئەو كەسانە دەست نیشان دەكەین كە پسپۆرێتییان هەیە\"" ئیبراهیم گوتی.
گوتیاری مەكتەبی سیاسیی پارتی ئەوەش دەخاتە ڕوو، بەپێی یاسای نوێی ئەنجوومەنی پارێزگەكان، بۆ هەر 500 هەزار كەس لە پارێزگەیەك 25 كورسیی دیاری كراوە و 200 هەزار دەنگی تریش كورسییەك زیاد دەبێ، بۆ پارێزگەی هەولێر 31 كورسیی، پارێزگەی سلێمانی 32 كورسی و پارێزگەی دهۆك 29 كورسیی دەبێ، بۆیە هەر لایەنێكی سیاسیی بۆی هەیە دوو بەرامبەری ژمارەی كورسییەكانی هەر پارێزگەیەك پاڵاوكی هەبێ.
هەر پێوەست بەم باسەوە عەلی قادر سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بۆ (ئاكانیوز) رای گەیاند \""بەپێی سیستەمی نوێی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی هەرێم هەر پارتێكی سیاسیی بۆی هەیە یەك پاڵاوكی لە هەر پارێزگەیەك هەبێ، بۆشی هەیە دوو بەرامبەری كورسییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگەكە پاڵاوكی هەبێ\"".
قادر رای گەیاند \""جگە لە پارتی سیاسیی، هەر كەسێك دەتوانێ بەتەنیا خۆی وەك پاڵاوك لە كۆمسیۆن تۆمار بكا و بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگە خۆی بپاڵاوێ\""."
