سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای ماف و ده‌سكه‌وتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره وه‌سف ده‌كات
به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح راشیگه‌یاند دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه و جێبه‌جێكردنی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ی له‌یاساكه‌دا هاتوون سودمه‌ند ده‌بن و به‌شێك له‌ئه‌ركی حكومه‌تیش به‌رامبه‌ر ئه‌و توێژه جێبه‌جێده‌بێت.
یاسای ماف و ده‌سكه‌وتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی كهلهدانیشتنی ژماره 23 ی رۆژی 31\\12\\2011 ی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرا، سه‌ره‌ڕای دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندامان كه‌ئه‌ركی خزمه‌تكردنی كه‌مئه‌ندامان ده‌بێت، چه‌ندین ماف و ده‌سكه‌وتی بۆ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت تێدایه وه‌ك پێدانی مووچه و مافی راهێنان(شیان)و كاره به كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و مه‌شقپێكردنی پیشه‌یی و مسۆگه‌ركردنی مافی چاودێری و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌خۆرایی بۆیان تا ئاستی ناردنه‌ده‌ره‌وه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك كه پێویست بكات جگه له‌وه‌ش حكومه‌ت ده‌رفه‌تی وه‌رزش و پشودان بۆ كه‌م ئه‌ندامان فه‌راهه‌م ده‌كات له‌رێگه‌ی دابینكردنی یاریگاو كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی و پێداویسته‌كانیان كه بگونجێ له‌گه‌ڵ جۆری وه‌رزشی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان.
هه‌ر له‌پرۆژه یاساكه‌دا هاتووه هه‌ركه‌سێك كهفهرمانبهری حكومه‌ت بێت وخۆی بۆ چاودێریكردنی كه‌مئه‌ندامێك ته‌رخان بكات وه‌ك لهیاسهكهدا هاتووه كه‌ناتوانێ به‌ده‌م خواستی ئاسایی ژیانی خۆیه‌وه بچێت، مۆڵه‌تی به‌موچه‌و ده‌رماڵه‌ی ته‌واوی پێده‌درێت هه‌روه‌ها مافی سه‌رموچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌و هه‌مو مافێكی تری هه‌یه وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی دیكه بۆ چاودێریكردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام, ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش چاودێری دوو كه‌مئه‌ندام بكات، سه‌رباری مووچه‌كه‌ی خۆی، موچه‌یه‌كی تریشی پێده‌درێت كه یه‌كسان ده‌بێت به‌راده‌ی هه‌ره‌كه‌می موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی تر.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی بۆ ئه‌م چاودێریكردنه ته‌رخان ده‌كات موچه‌ی حكومه‌تی نه‌بوو، ئه‌وا موچه‌یه‌كی ده‌درێتێ كهیهكسان ده‌بێت به‌راده‌ی هه‌ره‌كه‌می موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بۆ چاودێریكردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام، ئه‌گه‌ر چاودێری دوو كه‌مئه‌ندامیش بكات ئه‌وا موچه‌كه‌ی یه‌كسان ده‌بێت بهئهوهندهونیوی راده‌ی هه‌ره‌كه‌می موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه حكومه‌تی هه‌رێم رێگای گونجاوی فێربوون و خوێندن بۆ كه‌مئه‌ندامان دابین ده‌كات و نابێ كهئهندامێتیان ببێته رێگر له‌به‌رده‌م وه‌رگیران و چوونیان بۆ هه‌ر ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌و فێركردن، هه‌روا یاساكه هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ك پابه‌ند ده‌كات ستانده‌ردی جیهانی و ته‌كنیكی و ته‌لارسازی به‌شێوه‌یه‌ك ره‌چاوبكات كه‌له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان بگونجێت.
