ئاسایشی کەرکوک گروپێکی تیرۆرستی دەستگیر دەکات
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زور لە کەناڵەکانی راگەیاندن نیوەرۆی ئەمرۆ لەبەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ جێگری بەرێوەبەری ئاسایشی کەرکوک سازکرا، لەو کونگرەیە جێگری بەرێوەبەری ئاسایش رایگەیاند کە ھێزەکانیان توانیویانە لەناو شارۆچکەی (دووبز) لەھەڵمەتێکدا بەھاوکاری پۆلیسی دووبز وسوپای عێراقی (٨)تیروریستی سەر بەگرووپی (جیھاد ئیسلام)ی کە سەر بەرێکخراوی تیروریستی (القاعیدە)ن دەستگیربکەن ئەم گرووپە ژمارەیەک کردەوەی تیروریستیان ئەنجام داوە لەناو شارۆچکەی دووبز لەوانە/دانانی بۆمبی مگناتیسی لەژێر سەیارەی قائیمقامی دووبز/ وکوشتنی کادری ناوچەی دووبزی (پ.د.ک) بە ناوی (عدنان عزیز حسن)لە رۆژی ٢٠/١١/٢٠١١ لەرێگای دانانی بۆمبی مگناتیسی بەئۆتۆمبیلەکەیەوە/تەقەکردن لەکوری قائیمقامی دووبز بەناوی (عەلی ھادی حمە مستەفا) کەبریندار بوو/ دانانی (٣) بۆمب لەنزیک ماڵی ھەریەک لە: ماموستایەک بەناوی (عبدالرزاق عبداللە)و ئەفسەرێک بەناوی (ئەرشەد ساڵح) و فەرمانبەرێک لەکشتوکالی دووبز بەناوی (حوسنی سەعید) کە بریندار بوون/دانانی بۆمب لەنزیک ماڵی (جەبارمحمد ابراھیم) بەرێوەبەری گشتی وەرزش ولاوانی کەرکوک لەرۆژی (٣٠/١٢/٢٠١١) کەدواتر لەلایەن ئاسایشەوە پووچەڵکرایەوە.
