سەرۆك بارزانی: سەرنەكەوتنی سیستەمی فیدراڵی كارەساتی بەدواوەیە
سەرۆككۆمارەكەی. گوتیشی كە سەرنەكەوتنی سیستەمی فیدراڵی كارەساتی بەدواوەیە.
هانابردنی (تاریق هاشمی) بۆ هەرێمی كوردستان و داڵدەدانی لە مانگی ڕابردوودا بە هۆی بڕیاری دەستگیركردنییەوە، هەرێمی خستە نێو دڵی گۆڕەپانی سیاسییەوە. بەڵام (بارزانی) دەڵێت كە ئێمە بەشێك نین لە كێشە و ململانێی تایفی. هاوكات روونی كردەوە كە (كورد) بەشێكن لە كێشە سیاسییەكانی وڵات، بەڵام هیچ كات بەشێك نین لە كێشە تایفییەكان.
(بارزانی) لە دیدارێکیدا دوێنێ بۆ ئاژانسی \"رۆیتەرز\"" هەروەها رایگەیاند كە كورد، لە چاوەڕاوانیی ڕێككەوتنی لایەنە پێوەندیدارەكان بە كێشەكەوەیە لەبارەی دیاریكردنی شوێن و كاتەوە. هاوكات ئامادەییی خۆیشی بۆ پێشوازیی لە كۆنگرەی نیشتیمانی نیشان دا، بەڵام ئەمە لە كاتێكدایە كە هێشتا (مالیكی) بە بەستنی كۆنگرە لە پایتەختی كوردان ڕازیی نییە و دەیەوێت بەرلەوە خۆی كێشەكەی (هاشمی) یەكلایی بكاتەوە.
(مەسعوود بارزانی) بڕوایشی وەها بوو كە ڕەنگە زۆرێك لە لایەنە پێوەندیدارەكان ئامادەەیی چوون بۆ بەغدایان نەبێت. هاوكات لەبارەی چارەنووسی (هاشمی)ـیشەوە گوتی كە كێشەكەی دەبێ لەلایەن دادگاوە یەكلایی بكرێتەوە، كوردیش دەست وەرناداتە پرسی سیستەمی دادەوە. بەڵام گوتی كە (هاشمی) دەیەوێت بچێتە بەردەم دادگایەك كە لە هەرێمی كوردستان بێت، (هاشمی) سووریشە لەسەر ئەوەی كە لە بەغدا دادگاییەكی دادپەروەرانەی ناكریت.
ماددەی 140ـی دەستووری عێراق 2007ـی وەك وادەیەك بۆ ڕاپرسییەك لەبارەی چارەنووسی ناوچە ناكۆكیدارەكانەوە دیاری كردووە، بەڵام هێشتا بەكردەیی نەكراوە. (سەرۆكی هەرێم لەم رووەوە دەڵێت: \""ڕێگری لە جێبەجێكردنی ماددە دەستوورییەكان وڵات بە ئاقاری كارەساتدا دەبات.\""
لەبارەی پرۆتۆكۆلی بواری نەوتیشەوە (بارزانی) ڕایگەیاند كە هەریەك لە هەولێر و بەغدا ڕێك كەوتوون كە هەر لایەك خۆی گرێبەستی نەوتی واژۆ بكات تا ئەو كاتەی كە یاسای نەوت و غاز دەردەچێت."
