كۆمەڵگایەكی نیشتەجێبوون لە كەركوك دورست دەكرێت

كۆمەڵگایەكی نیشتەجێبوون لە كەركوك دورست دەكرێت
ەمڕۆ چوارشەم لەسەر بودجەى پترۆدۆلار بەردى بناغەى كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون لە كەركووك هاتە دانان كە دواى كۆتاپێهاتنى بەنرخێكى كەم بەسەر ماڵباتی كەم دەرامەت دێتە دابەشكردن.

نەجمەددین كەریم پارێزگەری كەركووك ئەمڕۆ چوارشەم لە رێوڕەسمى دانانى بەردى بناغەى كۆمەڵگەكەدا كۆنگرەیەكى رۆژنامەنووسى سازدا و رای گەیاند، لە رێگەى لقى كەركووكی كۆمپانیاى \"مەنسوور\""ەوە بەپاتی 16ملیار 500 ملیۆن دیناری عێراقی لە بودجەى پترۆدۆلار، بەردى بناغەی ئەو كۆمەڵگە نیشتەجێبوونەمان لە باشوورى شارى كەركووك دانا.

زیاتر گوتى \""ئەو كۆمەڵگەیە لە 600 خانوو پێك دێ و كۆمپانیاكە لە ماوەى 8 مانگدا كارەكانى تەواو دەكا، دواتر بەسەر ماڵباتى كەمدەرامەتى سەرجەم نەتەوەكانى شارى كەركووكدا بەنرخێكى كەم دابەشى دەكەین\"".

لە كەركووك /255 كم باكوری بەغدا/ كورد، عەرەب، توركمان و ئاشووری دەژین.

\""بەردى بناغەى كۆمەڵگەیەكى نیشتەجێبوونى تر لە باكورى كەركووك /گەڕەكى شۆراو/ دانراوە و بەهەمان شێوە بەنرخێكى كەم بەسەر هاووڵاتییانى هەژاردا دابەش دەكرێت بەمەش كێشەى نەبوونى خانوو كەم دەبێتەوە\"" كەریم گوتی.

نێشتەجێبوون یەكێكە لە كێشەكانی عێراق و پاڵەپەستۆی زۆر لەسەر شارەكان هەیە."
Top