(ئەردۆگان سەرۆك وەزیران نییە)

(ئەردۆگان سەرۆك وەزیران نییە)
شەوى رابردوو هاوسەرۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسى \"بەدەپە\"" لە كۆبوونەوەى ئاسایی بارستەى پارتەكەى لە پەرلەمانى توركیادا وتارەكەى بەوەبیرهێنانەوەى گوتەیەكى ئەردۆگان دەست پێكرد كاتێك ئاراستەى بەشار ئەسەد سەركۆمارى سووریا كرد و گوتبووى \""هەر دەسەڵاتێك، هاووڵاتیی خۆى بكوژێ، ئەو دەسەڵاتە شەرعییەتى نامێنێ\"" و گوتى ئێمەش دان بەدەسەڵاتى ئەردۆگاندا نانێین.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكى \""بەدەپە\"" لەمیانى كۆبوونەوەى بارستەى پارتەكەى لە پەرلەمانى توركیادا گوتى \""ئەردۆگان بەهەموو شێوەیەك هەوڵى داپۆشینى كۆمەڵكوژییەكەى گوندى رۆبۆسكى سەر بەشارى شڕناخ دەكات. بێ شەرمانەش دەسەڵاتى سووریا بەبێ شەرعى وەسپ دەكا چونكە هاووڵاتییانى دەكوژێ. ئێمەش بەهۆى كوشتنى هاووڵاتییانەوە سەرۆك وەزیرانى و دەسەڵاتدارى ئەردۆگان رەت دەكەین و پێمان رەوا نییە، چونكە دەسەڵاتێكە شەرعییەتى نەماوە\"". ئاژانسەكانى هەواڵى توركیا بڵاویان كردەوە.

دەمیرتاش گوتى \""تۆ باش دەزانى ئێمە سەر بۆ هەڕەشەكانت دانانوێنین، بەڵام لە هەمان كاتدا تۆ باش دەزانی درۆ بكەی، هاووڵاتییان بەكوشت بدەی و لەم نێوەندەشدا خۆت بەبێ تاوان دەربخەى. ئێمە بۆ ئاشكراكردنى بەرپرسیارانى ئەو رووداوە هەموو جۆرە میكانیزمێك بەكار دێنین و رێگە نادەین داپۆشرێ و داوایەكى یاسایی لە نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە ناودەوڵەتییە پێوەندیدارەكانەوە تۆمار دەكەین\"".
"
Top