سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له كونسوڵى گشتى كۆمارى توركیا له هه‌رێمى كوردستان كرد
له‌دیدارێكدا كاره‌ساتى ئه‌م دواییه‌ى شه‌هیدكردنى 35 هاووڵاتى سڤیل و بێتاوانى گوندى رۆبوسكێ سه‌ر به پارێزگاى شرنا‌خ و نیگه‌رانى په‌رله‌مانی کوردستان و ئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌که و هاوخه‌مى له‌باره‌ى ئه‌م رووداوه‌و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى توركیا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌م رووداوه‌و هه‌نگاوه‌کانی رێگری له دووباره نه‌بونه‌وه‌ى رووداوى له‌مجۆره له‌ئاینده‌دا، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وێراى به‌خێرهێنان، ئه‌وه‌ى خسته روو گیان له‌ده‌ست دانى هه‌ر مرۆڤێك جا له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئاین و خاوه‌نى هه‌ر بیروبۆچونێك بێت به‌ناهه‌ق تاوانه و مایه‌ى نیگه‌رانى و ناخۆشییه، هاوكات شه‌هیدكردنى ئه‌و هاووڵاتیه سڤیل و بێ تاوانانه كه خه‌ریكى په‌یداكردنی بژێوی رۆژانه‌ی خۆیان بوون و به ساكارترین ژیان رازى بوون ویژدانی هه‌موو مرۆڤ دۆستێکی هه‌ژاند و باوه‌ر ناكه‌م به‌رپرسانى توركیاش به‌م كرده‌وه‌یه نیگه‌ران نه‌بن، چونكه ئه‌م جۆره كارانه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌کدا نیه.
هاوكات دكتۆر كمال كه‌ركوكى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى دووپاتكرده‌وه كه به‌شه‌ڕ و توند و تیژى هه‌رگیز كێشه‌ى توركیا نایه‌ته چاره‌سه‌ركردن و پێویسته پشتیوانى له‌پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى بكرێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد له تورکیا و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و جیدیش له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بكرێ و ده‌ست نیشانى هه‌ڵه‌و كه‌موكورتیه‌كان بكرێ بۆئه‌وه‌ى هه‌رگیز دووباره نه‌بنه‌وه‌و چونکه سه‌رده‌می په‌نا بردنه به‌رچه‌ك و توند و تیژى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌سه‌رچووه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێز ئایدن سه‌لجه‌ن كونسوڵى گشتى كۆمارى توركیا له هه‌رێمى كوردستان سوپاسگوزارى خۆیانى به‌رامبه‌ر هاوخه‌مى و نیگه‌رانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ربڕى و به هه‌مان شێوه نیگه‌رانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى توركیاى ده‌رهه‌ق به‌و رووداوه ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به لێدوانى به‌رپرسه باڵاكانى كۆمارى توركیا كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه‌و ئه‌وه‌ى راگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و رووداوه به‌رده‌وامه و به‌پێى یاسا خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیده‌كان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌و و ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیه لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌ى ئه‌و رووداوه دابخرێت و پێویسته هۆیه‌که‌ی ده‌ربکه‌وێت.
