شێخ ئەدهەم: دەبێ لە خۆمان بپرسین، ئەگەر لە شۆڕشگێڕەوە بووین بە بازرگان!!
ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان شێخ (ئه‌دهه‌م بارزانی)، له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت، ئێمه قۆناغێکی هه‌ستیار و گرینگ تێپه‌ڕ ده‌که‌ین و ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه که به دڵسۆزی و برایه‌تییه‌وه یه‌کگرتووییه‌وه به یه‌که‌وه بین.
ئەو نووسیویەتی: \""من به جۆرێک پرسیار له خه‌ڵک و به‌رپرسان ده‌که‌م و به به‌رپرسان ده‌ڵێم، ئێمه که ئه‌مڕۆ خۆمان به به‌رپرس ده‌زانین و جێگه پێگه‌یەکمان له ناو میلله‌تدا هه‌یه، ته‌نیا هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه رۆژێک له ڕۆژان بۆ میلله‌تی خۆمان خه‌باتمان کردووه. ئێمه شۆڕشگێر بووینه و له ناو خه‌ڵکی دابووینه و خۆمان نه‌شاردووه‌ته‌وه. ئێمه درۆمان له گه‌ڵ میلله‌تدا نه‌کردووه و به‌ره‌و پاره و مادیات نه‌چووینه. بیروباوه‌ڕ له سه‌رووی هه‌مووشتێک بووه. ده‌بێ دیسان بزانین هه‌رکاتێک له شۆڕشگێڕییه‌وه بووین به بازرگان، راستییه‌کانمان شاردرانه‌وه.\""
هەروەها نووستویەتی \""ئێمه له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به به‌رپرسێکه که له ئاستی به‌رپرساره‌تیدا بێت و پێویستمان به میلله‌تێکه که له ئاستی به‌رزی هوشیاری و نه‌ته‌وه‌ییدا بێت.\"" "
