عەللاوی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمدا کۆ دەبێتەوە

 عەللاوی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمدا کۆ دەبێتەوە
سەرچاوەیەک لە لیستی عێراقییە رایگەیاند، سەرۆکی ئەو لیستە(ئەیاد عەللاوی)، گەیشتووەتە هەولێری پایتەخت و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)ـدا کۆ دەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە (ئەیاد عەللاوی) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: \"لە دیداری ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و (عەللاوی)ـدا تەنگژەی سیاسیی عێراق و کاتی گرتنی کۆنگرەی نیشتمانی دەخرێنە بەر باس.\""

هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی داوە کە لەو دیدارەدا سەردانی (عەللاوی) بۆ وڵاتانی عەرەبی تاوتوو دەکرێ."
Top