سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له جۆزێف لیبه‌رمان كرد
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و سیناتۆر جۆ گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی‌و دوا گۆران‌و پێشهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێم‌و عێراق‌و ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی ئه‌مریكا له عێراق‌و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا‌و هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق كرایه‌وه هه‌روه‌ك به‌بایه‌خه‌وه باس له رۆڵی ئه‌مریكا كرا له پشتیوانی كردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رپێخستنی عێراق‌و به‌ره‌و پێشبردنی هه‌نگاوه‌كانی دیموكراسی‌و ئاماژه‌یان كرد به گرنگیپێدانی زیاتری ئه‌مریكا بۆ عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌عێراق.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و سیناتۆر جۆ لیبه‌رمان باسیان له‌قه‌یرانی سیاسی ئه‌مرۆی عێراق كرد‌و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ته‌نگژه‌كان كرده‌وه له‌رێگه‌ی دیالۆگ‌و لێكگه‌یشتن، هه‌روه‌ها سیناتۆر جۆ لیبه‌رمان رۆڵی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانی به‌رز نرخاند له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سیناتۆر جۆ به‌بایه‌خه‌وه باسی له‌ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌كرد كه به‌ده‌ستهاتون‌و پشتیوانی خۆی‌و ولاَته‌كه‌ی بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی ئه‌م ئه‌زمونه ده‌ربڕی.
