چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه یاسای نوێی یه‌كێتی مامۆستایان په‌سه‌ند بكرێت
وتیشی: ئێمه وه‌كو مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتییه‌كه‌مان زۆر به جدی كارمان بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندینجار په‌یوه‌ندیمان به په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كردووه بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكترین كاتدا ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بكرێت، دواجار له رۆژی 19/12/2011 دا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووینه‌وه‌و جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره 4 ی ساڵی 2002 ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كرد، كه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ئه‌م یاسایه له كۆنگره‌ی دوانزه‌یه‌مینی یه‌كێتییه‌كه‌مان هه‌موار كرانه‌وه، پێویسته ئه‌و بڕگه‌و بابه‌ته هه‌موار كراوانه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند بكرێن بۆئه‌وه‌ی بتوانین سه‌رجه‌م كۆنفرانسی لقه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا به‌ڕێوه‌به‌رین.
وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان زۆر به په‌رۆشی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه‌وه بوون و خۆشبه‌ختانه‌ش رۆژی 21/12 گفتوگۆكردن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه له به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستان جێگیركراو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا، ئێستاش یاساكه ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كراوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر بده‌ن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌م نزیكانه یاساكه په‌سه‌ند بكرێت.
راشیگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی یاسای تازه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان و سه‌رجه‌م لقه‌كانمان، چونكه له‌ڕێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه‌و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی لقه‌كانه‌وه ده‌توانین ده‌سته‌ی تازه‌ی لقه‌كان دابمه‌زرێنین و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی تازه‌ی لقهكانیشهوه ده‌توانین په‌یوه‌ندی زیاتر له‌گه‌ڵ مامۆستایان و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌مان ببه‌ستین و جارێكی تر بتوانین بواری ئه‌ندامێتی مامۆستایان له یه‌كێتییه‌كه‌مان بخهینهوهسهر رێچكه‌ی خۆی.
وتیشی: په‌سه‌ندكردنی یاسای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان جگه‌له به‌ستنی كۆنفرانسی لقه‌كان، چه‌ندین خاڵی ئیجابی تریشی به‌دواوه‌یه، دیاره كه له كۆنگره‌ی دوانزه‌یه‌مینی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستاندا چه‌ند هه‌مواركردنێك له بڕگه‌و بابه‌ته‌كانی یاساكه‌دا كراوه، له‌وانه پێكهاته‌ی لقه‌كانی یه‌كێتی مامۆستایان كوردستان به‌پێی یاسای كۆنه‌كه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی پارێزگاكان بووه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵدا بڕیاردرا هه‌موو ئه‌و قه‌زایانه‌ی كه زیاتر له 3500 مامۆستایان هه‌یه، ئه‌وانیش لقی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ بكرێته‌وه، به‌وپێیه‌ش یه‌كێتی مامۆستایان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له 12 لق پێكدێت، به‌ڵام به‌پێی یاسای پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌بوایه ته‌نها 6 لقی یه‌كێتی مامۆستایان هه‌بوایه.
باسی له‌وه‌شكرد كه له‌بڕگه‌یه‌كی تری یاسای ژماره 4 ی ساڵی 2002 ی یهكێتییهكهیاندا هاتووه، كه هه‌موو مامۆستایانی كوردستان ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌یانن، به‌ڵام له هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئێستای یاساكه‌دا بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستاندا به ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا له یاسای ده‌سته‌به‌ری یهكێتییهكهیاندا گۆڕانكاری زۆریان ئه‌نجامداوه، كه ده‌بێت بڕی ئابوونه‌ی مانگانه‌ی مامۆستایان له 750 دیناره‌وه بۆ 3 هه‌زار دینار زیاد بكه‌ن، له هه‌مان كاتیش بڕی به‌خشین و پێدانی هاوكاری و سلفه‌ی مامۆستایان زیادكراوه له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نی تر، كه خزمه‌ت به‌توێژی مامۆستایانی كوردستان ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه تائێستا یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان 12 كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ری خۆی به‌ستووه، تائێستاش به‌پێی یاسای ژماره 4 ی ساڵی 2002 یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان نزیكه‌ی 120 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه.
