سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی جۆزیف لیبه‌رمان ده‌كات
له دیدارێكدا ، به تێروته‌سه‌لی باس له بارودۆخی ئه‌مرۆی عیراق و ئه‌و ته‌نگژه سیاسیه‌ی كه ماوه‌یه‌كه له عیراق سه‌ریهه‌ڵداوه و ئایندهی پرۆسه‌ی سیاسی و ئاراسته‌ی رووداوه‌كان و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعیراقیه و په‌راوێزكردنی پێكهاته‌كان له چوارچێوه‌ی سیناریۆكانی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێكران.
سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی به راشكاوی له سه‌ر ئه‌م پرس و ئه‌گه‌رانه خسته‌ڕوو. هاوكات جه‌ختی له سه‌ر سوربوونی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێم كرده‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی هه‌رێم و بایه‌خدان به دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ته‌نگژه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی عیراق كه خۆی له به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانیی فراوان ده‌بینێته‌وه كه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و رێككهتنهكانی هه‌ولێر بخاته بواری كرده‌وه‌ییه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی جۆزیف لیبه‌رمان پشتیوانی خۆی و سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریكی بۆ سه‌رۆك بارزانی و تێكرای گه‌لی كوردستان دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌وان خۆشحاڵن به پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش پابه‌نده به پابه‌نده‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست له ئاینده‌دا ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم له بواره جۆراوجۆره‌كاندا زیاتر په‌ره‌پێبدات له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوولا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ره‌وشی ئه‌مرۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵسه‌نگێندرا و تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌كه.
