فیدراسۆنی رێكخراوه‌ ناحكوومیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان یاداشتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كات

فیدراسۆنی رێكخراوه‌ ناحكوومیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان یاداشتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كات
فیدراسۆنی رێكخراوه‌ ناحكوومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یاداشتێكی ئیدانه‌كردن و ناره‌زایی ده‌ربرِین له‌ دژی كوشتنی 36 هاووڵاتی كورد له‌ گوندی ئۆرِ تاسووی شارۆكه‌ی ئۆلوده‌ره‌ی سه‌ر به‌ شاری شرِناخ له‌ رێگه‌ی كونسوڵی گشتی توركیا ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كا.

عه‌دنان ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی فیدراسۆنی رێكخراوه‌كانی ناحكوومی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری هه‌ولێر رایگیاند \"كه‌مێك به‌ر له‌ ئێسته‌ به‌ نوێننه‌رایه‌تی 200 رێكخراوی نا حكوومی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ناره‌زایی ده‌ربرِین له‌گه‌ڵ ئایدن سه‌ڵجه‌ن بگ كونسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستانمان كردووه‌\"".

روونیشیكرده‌وه‌\""له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كه‌دا یاداشتێكی ئیدانه‌كردن و ناره‌زایی ده‌ربرِینمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردووگان كردووه‌، له‌ ناوه‌رِۆكی نامه‌كه‌دا وێرِای ئیدانه‌ كردنی تاوانی كوشتنی 36 هاووڵاتی كورد له‌ گوندی ئۆرِ تاسووی شارۆكه‌ی ئۆلوده‌ره‌ی سه‌ر به‌ شاری شرِناخ، داواشمان كردووه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و رووداوه‌كه‌ هه‌یه‌ له‌ به‌رپرسانی حكوومی و سوپای توركیا بدرێنه‌ دادگه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگری له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوێكی له‌م چه‌شنه‌دا بكه‌ن\"".

وتیشی\""ئه‌وه‌شمان بیر به‌رپرسانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی له‌ توركیا كێشه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ ناوی كێشه‌ی كورد كه‌ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌، پێویسته‌ توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ بكا و كورد له‌و وڵاته‌ مافه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێ\""."
Top